'بێ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ژیانی ئازاد بەدینایەت'

گەریلای یەژا ستار دەلیلا زەردەشت رایگەیاند، بێ ئازادیی سەرۆکایەتی ژیانی ئازاد بەدینایەت. ئێمە جەنگاوەرانی سەرۆک ئاپۆین. لە رێی ڕاستیدا هاوڕێی ئازادین.

تێکۆشانی ئازادی، مرۆڤی جوان بەرهەمدەهینێت لە ڕێگایەکی بێکۆتاییدا ئاسمانی شین شایەدی ئەڤیندارانە. هەنگاو بە هەنگاو جوانیی دایکان ژیانی ئازاد دەهۆننەوە و مێژوو شایەتی دەدات. لە هەر وێنەیەکدا پێکەنین، لە هەر دیمەنێکدا باوەڕبوون بە ژیانی ئازاد هەیە، بۆیە ئەوان کچ و کوڕی قارەمانی کوردستانن. هەندێک جار بە تیشکی ڕۆژ برینەکانیان ساڕێژ دەکەن. هەندێکجار لەگەڵ بارینی بەفر دەست لەناودەست دەنێن و ژیانی بێکۆتایی دەچێژن. بەسەرهاتی ئەوینداران بەم شێوەیە لەناو گۆڵاندا دەستپێدەکات و خۆیان باس لە ژیانی خۆیان دەکەن.

'لەژیانی نوێدا قەرزاری ڕێبەر ئاپۆم'

گەریلا دەلیلا زەردەشت یەکێک لەو دڵدار و خۆبەخشانە بوو، کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە شاری وانەوە ڕووی کردە چیا ئازادەکان. لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا دەژیا و هەستی تێکۆشان لە تەمەنێکی بچووکدا تێایدا سەریهەڵدابوو. لەبەر ئەوەش داواکاریی ژیانی ئازاد ئاڕاستەکەی بۆ ڕووناکی ڕۆژ گۆڕی. کاتێک دروستبوونی خۆی (دەلیلا) پێناسە دەکات، چاوەکانی گەشاوە دەبن و دەلێت، "تێکۆشانی ئازادیی ئێمە، فێری زۆر شتمان دەکات. تا تێکۆشان بەرزتر دەبێت، هیوا، شانازی و داواکاری بۆ لێگەڕین لەدڵمدا زیادتر دەبن. بەم دڵە بەهێزەم دەتوانم لەبەرامبەر هەموو زەحمەتییەکان بوەستمەوە. بەو هۆیەوە بڕوابوون بە تێکۆشان، بوێرییەکی گەورە دروست دەکات. کاتێک بیر لە ڕابردوو و ئێستام دەکەمەوە، دەبینم هێزی واتابەخشینم بەرزتر بووە. بەڵام دەزانم لە گەردووندا هیچ شتێک بێواتا دروست نەبووە. بڕیاری ئافراندن بە ڕاسترین واتادا، لەدایبوونی دەلیلایەکە. لەژیانی نوێدا قەرزاری ڕێبەر ئاپۆم."

'بۆ ناسنامەی ئازاد، پێویستمان بە تێکۆشانێکی بێکۆتایە'

بۆ بەدەستهێنانی نرخی یەکسانی کۆمەڵگا و مێژوویی پێویستی بە تێکۆشانێکی گەورە هەیە. بە تایبەتی وەک ژن لەناو تێکۆشانێکی گەورەدا و بە شێوەیەکی خوڵقێنەر لەناو گەریلاکانی ژندا بروا بەخۆبوون و بویریەکی گەورە دروست دەکات. گەریلا دەلیلا وەک ژنێک لەناو تەڤگەری ئازادیدا ئاماژە بە بەهیزیی ریکخستنکرنی ڕێبەر ئاپۆ دەدات و دەلێت، " بۆچوونی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر کاریگەری لە سەر ژنان دروست دەکات. هەر بۆیەش ژنان زیاتر بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن. وەک شکاندنی چەرخی کۆیلەیاتی. سەرنجراکیشە سەرۆکایەتی هێشتا لە تەمەنی منداڵییەوە هەستی بە ئیش و ئازاری ژنان کردووە. دڵە گەورەکەی کە هەموو گەردوون دەگەرێتە خۆی رێگەی رزگاریی ژنە و هەر بۆیەش هیچ کاتێک نەیدەتوانی ناعەدالەتیی مێژوو قبوڵ بکات. بە شێوەیەک بیریدەکردەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ هەستی تۆڵەکردنەوە گەورەتر دەبوو. ئێمە بە هەبوونی سەرۆکایەتی، تەنهایی خۆمان پڕکردەوە. ئێمە زانیمان بە تەنها نین. سەرۆکایەتی ماف دەبینێت، هەستی پێدەکات، لە ئەنجامی لێگەڕینی بێهاوتادا ڕێی چارەسەری دەخوڵقێنێت. ناسنامەی ژنی ئازاد بە تێکۆشان بنیات دەنێت. هەر چەند بۆ بەدەستهێنانی ناسنامەکەم تێبکۆشم، دەبن بە خاوەنی هەستەکانم.

'پەکەکە بزووتنەوەی لەخۆبوردنە'

بۆ ئەوەی ژیانێکی ئازاد بەدەستبهێنرێت، پێویستی بە فیداکاری هەیە. پەکەکەش بناغە و هەوڵێکی بێهاوتای پێمانداوە و تا رۆژی ئەمڕۆمان تیکۆشانەکەی بەردەوامە. گەریلا دەلیلاش بە تیکۆشانەکەی لە ژیاندا ناسراوە و لە دلی هاورێکانیشیدا بەو شێوەیە دڵی خۆی کردووەتەوە. بۆیەش لەسەر کلتوری ئاپۆیی، لە گەنجیەوە ڕێگەکەی دیاری کردووە. گەریلا دەلیلا ڕاستیی تیکۆشانی پەکەکە بەم شێوەیە پێناسە دەکات، "تەڤگەرەکەمان پەکەکە، تەڤگەرێکی لەخۆبوردنە. ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی دەکات. بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لەناو سیاستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی ئەم ڕاستییە ئاشکرا دەکات. پێویستە لە ڕووی هاوڕێیەتی، تێکۆشان و ئاستی وابەستەبوونی خۆی بە سەرۆک ئاپۆوە، هەموو کاتێک لێپرسینەوە لەخۆت بکەی. لەگەڵ سەرۆکایەتی گەیشتن بە ئاستی ڕێهەڤاڵێکی بەهێز، دەبێتە بناغەی سەرکەوتنی تێکۆشانەکەمان".

'ڕوناکی ژیانی بە سەرۆک ئاپۆ دەگاتە دڵمان'

لەدژی هەموو هێرشەکان، گەلی کورد رێگەی راستی هەڵبژاردووە و بە بڕوایەکی گەورە بەرەوپێشەوە دەچێت. مردن، کوشتن و دەستگیرکردن و هەموو فشارەکان ناتوانن هەنگاوەکانی گەلی کورد ڕابگرن. گەریلا دەلیلا کاتێک ڕوو لە باشووری کوردستان دەکات، هەستەکانی بەم شیوەیە دەردەبرێ، "هەموو رۆژێک لە شەقامەکان، بانگی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بەرزدەبێتەوە. ئەمەش لەئەنجامی خەباتی ڕێبەر ئاپۆوە دروست بووە. دایکانمان لە ڕیزەکانی پێشەوەدا بەرخۆدان دەکەن. بێگۆمان بەشداری تیکۆشانی ئازادی دەبن. گەلەکەمان ئێش و ئازاری زۆریان بینی و هەموو مرۆڤایەتی بینیان، چارەسەری لەڕێگەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەدیدێت. هەموو کەس دەزانێت، گەلی کورد لەدژی زوهاکەکان سەر دانانەوینێت و ڕوناکی ژیان، بە سەرۆک ئاپۆ دەگاتە دڵمان و هێوامان ئازادی سەرۆکایەتیە".

دەلیلا زەردەشت یان بە ناوی ڕاستی خۆی ئەیلەم ئاتساک لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٥ دا لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی بەیتوشەباب دا شەهید بوو. دەلیلا زەردەشت لە ژیانی شۆڕشگێڕیدا لە هێڵی زیلان تێکۆشانی کرد  و بە خەبات و شێوەی ژیانی، جەوهەری ژنی ئازادی پێشکەش بە مێژوو کرد.

ژ.ت