بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وەر گیراوە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوە/٢٢ی ئادار، چوار هاووڵاتیی کورد، خەڵکی شارەدێی، پەسوێ-ێ شاری پیرانشار، بە ناوەکانی "ئەیووب قادری" تەمەن ١٧ ساڵ، سەلام وەتەندووست، سادق قادری و سابیر سەعیدە"، پاش بانگهێشتکردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوە هەرێمییەکان ، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو چوار هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران" دەسبەسەر کردووە.
شایانی باسە دوای تێپەڕبونی چەند ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی ئەو ٤ هاووڵاتییە کوردە ، سەرەڕای پەدوادا چونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگادار بوون لەچارەنوسیان، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بیانووی پشووی نەورۆزەوە هیچ زانیاریێک لە چارەنوسی ئەو گیراوانەی بە بنەماڵەکانیان نەداوە.
ک-ش