بە هۆی بۆدرمانی فڕۆکەکانی تورکیاوە چەند گوندی باشووری کوردستان چۆڵکراوە

بۆردوومانى فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سه‌ر خاکی باشوورى کوردستان، دانیشتوانى گونده‌کانى نزارى و گوره‌شان و ئاله‌کان و سیران و خه‌لیفان و لیلکان-ى سه‌ربه‌ شاره‌دێى سیده‌کان-ى له‌ ده‌ڤه‌رى برادۆست ناچار بە کۆچکردن کردووە.


شهوى ڕابردوو فڕۆکه جهنگییهکانى سوپاى تورکیای داگیرکەر به چڕى دهستیان کردهوه به بۆردوومانکردنى گوندهکانى سنورى شارهدێى سیدهکان سهربه شارۆچکهى سۆران و بهو هۆیهشهوه هاووڵاتیانی ناوچەکە ناچار بوون شوێنی ژیانی خۆیاب بەجێبهێڵن .
بهپێى ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان گیراوە، بههۆى بۆردوومانهکانهوه دانیشتوانى گوندهکانى نزارى و گورهشان و ئالهکان و سیران و خهلیفان و لیلکان سهربه شارهدێى سیدهکان ئاواره بوون و ماڵ و حاڵى خۆیان جێهێشتووه .
ئه‌و بۆردوومانه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت ، که‌ سوپاى تورکیای داگیرکەر نزیکه‌ى ٢٠ کیلۆمه‌تر هاتووه‌ته‌ ناو خاکی باشوورى کوردستانه‌وه‌.

ک-ش