بەرخۆدانی مێردین لە ڕۆژی ٢١هەمدایە

بەرخۆدانی گەل لە دژی کودەتای قەیوم بۆ سەر ٣ شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین لە کوردستان بەردەوامە.

بەرخۆدان لەدژی کودەتای قەیوم لەسەر شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین لە کوردستان لە ڕۆژی ٢١هەمدایە. لە مێردین لەبەردەم بینای هەدەپەی شارەکە پۆستەرێکیان بەناوی "ئیرادەی گەل ناتوانرێت دەستبەسەر بکرێت" کردەوە و لێدوانیان دا. لە کاتی لێدوانەکەدا چەندین پەرلەمانتاری هەدەپە، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و هاوسەرۆک شارەوانییەکانی ئێلح ئامادە بوون.

محەمەد دەمیر هاوسەرۆکی شارەوانیی ئێلح، کە لە ناو گەمارۆی پۆلیسدا بوو. وتەیەکى پێشکەشکرد و وتی، ئەگەر گەل دەیەوێت دەرسێکی باشی قەیومەکان دابدا. دەبێت لە دژیان تێبکۆشێت. ئەوان باش دەزانن قەیوم بۆچی هاتوون و چیان لەپاش بەجێماوە. لە ئێلح قەیومەکان دوو بەردیان لەسەر یەک دانەناوە، بەڵام ئەو پارانەی کە خواردیان لە ژمار نایەت.

دەمیر وتیشی: "بۆیە دەبێت لە دژیان تێبکۆشن. دەبێت گەلەکەمان ئاگاداری ئەو یارییە بن. لە هەموو شوێنێک لە دژی قەیومەکان و لە دژی ئەوانەی دەیانەوێت لەناومان ببەن دەبێت تێبکۆشین. ئەمجارە وەکو ئەوەی دەسەڵات دەیەوێت ملکەچی قەیوم مەبن".

دوای لێدوانەکە، خەڵک ١٠ خولەک چالاکی دانیشتیان کرد. چالاکییەکە بە چەپڵەڕێزان و هەلهەلە کۆتایی هات.

ژ.ت