بەرخۆدانی گیوڤەن ١٨٠ ڕۆژ و ڕۆژووی مردنیش ٧ ڕۆژە بەردەوامه
مانگرتن له خواردن-ی هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گیوڤەن ١٨٠ ڕۆژ و ڕۆژووی مردنی-ی ١٥ زیندانی دۆسیەی پەکەکە و پاژک-یش ٧ ڕۆژە بەردهوامه.
مانگرتن له خواردن-ی هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گیوڤەن ١٨٠ ڕۆژ و ڕۆژووی مردنی-ی ١٥ زیندانی دۆسیەی پەکەکە و پاژک-یش ٧ ڕۆژە بەردهوامه.
بۆ کۆتایی هێنان به گۆشەگیریی سهر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هاوسەرۆکی كۆنگرهی كۆمهڵگهی دیموكراتی (کەجەدە) لەیلا گیوڤەن لە ٧ی تشرینی دووهمی ٢٠١٨ دەستی بە مانگرتن کرد و ١٨٠ ڕۆژە لە چالاکییەکەی بەردەوامە.
گیوڤەن لە بەرانبەر دەنگ و بۆن هەستیار بووە، سەرئێشە و ئازاری گەدەی لێ قورس بووە و دەمی بووەتە برین. لەگەڵ ئەوەی کە دۆخی تەندرووستیی تێكچووه بهڵام هێشتا بە ورە و ئیرادەیەکی گەورەوە لە چالاکی خۆی بەردەوامە. گیوڤەن کە ٣ وهرزی ساڵی تێپهڕاند بە بەرخۆدانەکەی خۆی لە مێژووی کوردستاندا بووە بەرخۆدێرێکی كاریگهر.
لە کاتی بەرخۆدانی لەیلا گیوڤەن، لە گرتووخانەی تەکیرداغ زیندانیی دۆسیەی پەکەکە زولکوف گەزەن چالاکیی گیانفیدایی کرد. دواتر چەند زیندانییهكی دیکە بەناوەکانی ئایتەن بەچەت، مهعسووم پامای، یۆنجا ئاکنجی، سیراج یوکسەل، زەهرا ساغلهم و مهدیا چنار چالاکیی گیانفیداییان ئەنجام دا.
دەنیز کایا بەناوی زیندانییان لێدوانی دا و ڕایگهیاند، چالاکیی گیانفیدایی بەپرسایهتییهكی گەورەی خستووەتە سەرشانیان و گوتی: «هێڵی بەرخۆدانەکەمان لەسەر هێڵی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووزە. ئێمە ئهوه پهسهند ناكهین چالاکی بەو شێوەیە فیدایی بكرێن و دەڵێین، پێویسته لە دۆخێکی ڕێکخراو و بە یەکگرتوویی هەڵسوکەوت بکرێت.» بەو شێوەیە کۆتایی بە چالاکیی گیانفیدایی هێنرا.
ئەم چالاکییە فیداییانه کاریگەرییەکی گهورهیان له لەیلا گیوڤەن كردبوو. زەلال بیلگەن پێشتر بۆ ئاژانسی ههواڵی فورات (ANF) لێدوانی دابوو و باسی کاریگەریی چالاکییە فیداییهكانی لەسەر لەیلا گیوڤەن كردبوو. ناوبراو گوتی: «سەرەتا زانیاری دهربارهی زولکوف گەزەن-مان بۆ هات. دوای ئەو هەواڵە دۆخی تەندرووستییەکەی سهختتر بوو. ئەو هەواڵانەی کە لە زیندانەکانەوە دههاتن کاریگەری دەروونی له هەڤاڵ لەیلا دهكرد. بە مردنی ئهو گهنجانه زۆر ئێشا. لهبهرئهوهی لەیلا گیوڤەن لهپێناو ئهوهی هەموو کەس بژی و کەس نەمرێت دەستی بەو چالاکییە کرد بیر له یهك به یهكی خێزانی زیندانییەکان دهكاتهوه.»
گیوڤەن دوای چالاکیی زیندانەکان ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند، ئێستا بەرخۆدانێک هەیە و پێویسته هەموان لە دەوری ئەو بەرخۆدانە کۆببنەوە. لەیلا گیوڤەن پەیامێکی دەنگیی بۆ ڕادیۆی وهڵات نارد و ڕایگەیاند، له مانگرتندا پێویستی بە هێز و ورە هەیە، چالاکیی گیانفیدایی زۆر هێژایه، بەڵام هەر چالاکییەکی لەو جۆرە پارچەیەکی جەستە و رۆحی ئەو لەگەڵ خۆی دەبات.
گیوڤەن گوتبووی: «هەڤاڵ زولکوف، ئوغور، ئایتەن. سەری ڕێز و لە بەرانبەر چالاکییەکەتان دادەنهوێنم. ئەوان بە ڕۆحێکی فیدایی ویستیان بێدەنگی بشکێنن و ڕێگەی مردن بگرنەبەر و ئەو چالاکییەیان ئەنجام دا. بەڵام من دەڵێم با بزانرێت کە هەر هەڤاڵەک چالاکییەکی لەو شێوەیە ئەنجام بدات، پارچەیەکی جەستەی من، ڕۆحی من و دڵی من لەگەڵ خۆیدا دەبات. ئێمە ڕێز لەو چالاکییانە دەگرین و دەڵێین؛ خۆی چالاکییەک هەیە کە ئێمە دەستمان پێکردووە. خۆی لەخۆیدا ئێمە لهنێو چالاکیداین. ئێمە گەیشتووینەتە قۆناغێکی نزیک لەوەی ئەنجامێک وەرگرین. ههڤاڵینه! دەبێ ئێمە لە دەوری چالاكان کۆبینهوه و چالاکی دیكهی فیدایی نەکەین. ئەو چالاکییانەی کە بە گیانفیدایی بەڕێوەچوون زۆر زۆر بەهادارن. مرۆڤ ناتوانێت لە ئاست ئەواندا هیچ بڵێ. بەڵام وەک ئهوهی گوتمان، زۆر ڕێبەری گەلی کورد ئهم جۆری چالاكییهی ههڵسهنگاندووه. گوتویهتی: [نابێ ئێوە ڕێی مردن بگرنهبهر بهڵكوو دهبێ ڕێگهی ژین بگرنهبهر]. پێویستە ئێوە بۆ ژیانێکی سهرفراز بەرخۆدان بەهێزتر بکەن و چالاکییە جۆراوجۆرەکانتان زیاتر بکەن نەک کۆتایی بە ژیانی خۆتان بهێنن.]»
لە ڕۆژی ١٧٤ههمینی چالاکیی لەیلا گیوڤەندا، زیندانییان پهیامێكیان بڵاوكردهوه و ڕایانگهیاند، ١٥ زیندانیی دۆسیەی پەکەکە و پاژک لە ٣٠ نیسانەوە مانگرتن له خواردن دهگۆڕن بۆ ڕۆژووی مردن. ڕۆژووی مردنی ئەو ١٥ زیندانییه لە ڕۆژی حهوتهمدا بهردهوامه.
لە گرتووخانەی ژنان لە باكركۆی؛ نەسرین ئاکگول، شوکران ئایدن و زۆزان چیچەک، لە گرتووخانەی ژنانی گەبزە؛ ئاردل چەشمە و ئاسلی دۆغان، لە گرتووخانەی ئاسایشی تووندی وان؛ ئەحمەد ئانگی، ئوزهان جەیهان، وەدات ئۆزاگار، ئیحسان بووڵووت و ئەرۆل جەنگیز، لە گرتووخانەی پیتی «د»ی ئامەد؛ ئهرگین ئاکهان، ئەنوەر دۆنمەز، ئەحمەد تۆپکایا، عەبدولخالق کاپلان و فەرهاد تورگای لە ڕۆژووی مردندان.
s.m