بەردەوامی بە گۆشەگیری دەدەن و ڕێگا لە ئاشتی دەگرن

قودرەت تەمەل هاوسەرۆکی لقی وانی TUHAY-DER ڕایگەیاند، بە بەردەوامیدان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ڕیگا لە ئاشتی تورکیا دەگرن.

قودرەت تەمەل هاوسەرۆکی لقی وانی کۆمەڵەی پشتگیری و هاوکاری خانەوادەی زیندانیان و سزادراوان (TUHAY-DER) ناڕەزایی بەرامبەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پیشاندا. قودرەت تەمەل وەبیریهێنایەوە چەندین مانگە ڕێگا نادرێت چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجامبدرێت و وتی، "ڕێگریکردن لە چاوپێکەوتنەکان، ئاستەنگکردنی ئاشتی تورکیایە."

تەمەل وتیشی، "پێویستە لە زودترین کاتدا ڕێگا بدرێت، خانەوادە و پارێزەران سەردانی ئۆجالان بکەن. پێویستە گۆشەگیری سەر ئۆجالان کۆتایی پێبهێنرێت. کۆتایی بە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤەکان لە زیندانەکاندا بهێنرێت. ئێمە بۆ ئاشتی دەستمان درێژ دەکەین، بەڵام بەداخەوە بۆ ئەوەی ئاشتی دروست نەبێت، کار دەکرێت."

'لە زیندانەکان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ زیادیکردووە'

تەمەل ئاماژەی بەوەدا، "گۆشەگیری سەر ئۆجالان، گەورەترین ئاستەنگە بەرامبەر ئاشتی. ئەوانەی گۆشگیری دەسەپێنن، نایانەوێت ئاشتی لە تورکیا دروست ببێت. چەندین ساڵە زۆر مرۆڤ گیانیان لەدەستدا و تا ئێستاش مرۆڤەکان گیانیان لەدەستدەدەن. لە ڕابردووشدا بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری مانگرتن لە خواردن راگەیەنرا. مانگرتن لە خواردن بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئامانجەکەی پێکا. پاریزەر و خانەوادەی ئۆجالان توانیان سەردانی ئیمڕالی بکەن. دواتر لەسەر بانگەوازی ئۆجالان کۆتایی بە مانگرتنەکان هێنرا. بەڵام گۆشەگیری تا ئێستاش بەردەوامە. گۆشەگیری پێشێلکردنی مافی مرۆڤەکانە. ئێمە نامانەوێت جارێکیتر دەست بە مانگرتنەکان بکرێتەوە. بەو هۆیەوە پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیری سەر ئۆجالان بهێنرێت."

تەمەل باسی ئەوەشی کرد، لە زیندانەکان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوامە و وتی، "زیندانیە نەخۆشەکان پێویستە ئازاد بکرێن. پێویستە کۆتایی بە قەدەغەی چاوپێکەوتن و قسەکردنی بە تەلەفۆن و ئەشکەنجە و سزای زیندانی تاکەکەسی بهێنرێت. بە تایبەتی زیندانیە بەتەمەن و نەخۆشەکان پێویستە بە زودترین کات ئازاد بکرێن."

ف.ق