بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە زیانێکی زۆربەرژینگەی هاووڵاتیان کەوتووە

لە هێرشەکانی دوێنێ شەوی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەرناوچەی چۆمان زیانێکی زۆربەرشوێنی ژیانی هاووڵاتیانی ناوچەکە کەوتووە.

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک دوێنێ شەوگوندەکانی ڕەزوێک وقەلات-ی سەردۆڵی باڵەیان-ی چۆمانیان بۆردومانکرد. لەوهێرشەدا ماڵ وحاڵی هاووڵاتیان، مزگەوت وهێڵی گواستنەوەی کارەبای گوندەکان زیانی بەرکەوتووە.

دەربارەی ئەم هێرشانە هاوشارەوانی بناری قەندیل محەمەد حەسەن لەگەل ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوزی قسەیکرد و وتی، " لەهێرشەکانی دوێنێ شەوی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیادا زیانیکی مادی زۆر گەییشتووە بە ماڵ وموڵکی هاووڵاتیان و هێڵی گواستنەوەی کارەبای گوندەکان."

ک-ش