تاوانەکانی تورکیا لە باشوری کوردستان دیکۆمێنت دەکرێت

رێکخراوی ( نوا )  کە رێکخراوێکی جیھانی مافەکانی مرۆڤە تاوانەکانی تورکیای لە کونە ماسی دێکۆمێنت کرد.

رێکخراوی ( نوا )ی مافەکانی مرۆڤ کە رێکخراوێکی نێودەوڵەتی سەر بە رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتیە کە ناوەندەکەی لە جنێفی سویسرایە، تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە ٢٥ی حوزیرانی ئەمساڵ بەرامبەر ھاوڵاتیانی باشووری کوردستان دیکۆمێنت کرد.

بەمەبەستی لە نزیکەوە وتە وەرگرتن لە قوربانیانی هێرشەکە شاندێکێ لەبسەر ناوی رێکخراوەکە سەردانێ خانەوادەی کەیوان کاوە کرد کە بەھۆی بۆردوومانەکەوە خۆی و  هاوسەر و دوو منداڵی بە سەختی بریندار ببوون.

شاندەکە لێدوانیان لەو خێزانە وەک شایەدحاڵ و قوربانی وەرگرت و دواتر شوێنی تاوانەکانی تورکیان بەسەرکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوە دیکۆمێنتە ڕادەستی رێکخراوی مافی مرۆڤی جیھانی دەکرێت.

ف.ق