ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە بارەی جوڵەپێکردنی هێزی سەربازی لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە بۆ ناوچەی زینی وەرتێ و مەترسیەکانی، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاند، لەم بارودۆخەدا هەر جوڵەپێکردنێک بە هێزی سەربازی تەنها لە بەرژەوەندی داگیرکەرانی کوردستاندایە، بە تایبەت دەوڵەتی تورکیا.
دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیە یە:
پێویسته ڕێگری بكرێت له‌به‌رده‌م پارتی بۆ گەیاندنی سوپای تورکیا بە زینی وەرتێ
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه له‌ناوچه‌کانی زینی وه‌رتێ له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه جووڵه به‌هێزه‌کانیان ده‌که‌ن بەبێ ئەوەی هیچ مەترسییەک لە ئارادا بێت لەسەر ئەو ناوچانە ئه‌وه‌ش بۆته هۆی دروست بوونی دڵەڕاوکێ لە ناو خەڵکیدا، هه‌ردوولایه‌نی ناوچه‌که( یه‌کێتی و په‌که‌که)ش کراون به به‌شێک له‌و ئاڵۆزیانه.
له ئان و ساتێکی وادا جوڵه کردن به‌هێزی سه‌ربازی له لایه‌ن ههرهێزێکهوه ته‌نها جێبه‌جێکردنی داخوازی داگیرکه‌رانی کوردستانه به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا که هه‌میشه لە هه‌وڵدایە ناکۆکی و شەڕی ناوخۆ و ئاژاوە لە باشوری کوردستان بنێتەوە.
وەک تەڤگەری ئازادیی داوا دەکەین هێزەکانی پێشمەرگە مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە کەرکوک و داقۆق و خانەقین و کوڵەجۆ و ناوچەکانی دیکە کەم بکەنەوە کە پێش چەند ڕۆژێک حکومەتی هەرێم خۆی بانگەوازی بۆ ئەم مەترسییە کرد، نەک لەم کاتە هەستیارەدا کە گەلەکەمان ڕووبەڕووی کێشە و گرفتی جۆراو جۆر بووەتەوە، بە شەڕی ناوخۆ ئەوەندەی تر برینەکانمان قوڵ بکەنەوە، دەبێت بیرمان نەچێت هەر ئەوهێزەی کە ئێستا پارتی بە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا دەیهەوێت هێرشی بۆ بکات لە پاراستنی مەخمور و کەرکوک و گەرمیاندا لە شەڕی داعش، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لەو پێناوەشدا چەند شەهیدی دا.
ئێستاش بە فڕۆکەی تورکیا هێرش دەکرێتە سەر گەریلاکانی پەکەکە و خەڵکی مەدەنی وەرتێ و قەسرێ و چۆمان و دەوروبەری دەکەنە ئامانج، هەمان ئەو فڕۆکانە پێش چەند ساڵێک لە شەڕی ناوخۆدا هێرشی دەکردە سەر پێشمەرگەکانی یه‌کێتی و زۆریشی لێ شەهید کردن، بۆیە تورکیا جیاوازی ناکات لە نێوان هیچ کوردێکدا .
وەک تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بانگەوازیی لە تەواوی گەلەکەمان لە باشوور، ڕۆشنبیر، نووسەر، پارته سیاسییه‌كان و هونەرمەند دەکەین، کە بۆ ئەوەی ڕێگە لەمە بگیرێت، بێ ده‌نگی بشكێنن، چونکە ئەگەر دیسان کورد لەگەڵ یەک بکەونە شەڕ، تەنیا بە سودی دووژمنانی کورد و دەوڵەتی تورک و ئاکەپە یە. بانگەوازی لە حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌که‌ین، به‌هه‌ستیاری بۆ ئه‌و دۆخه بڕوانن، دروستبوونی هه‌ر ئاڵۆزییه‌ک زیانی گه‌وره به‌ر گەلەکەمان دەکەوێت، پێویسته ڕێگری بکه‌ین له‌به‌رده‌م پارتی بۆ گەیاندنی سوپای تورکیا بە زینی وەرتێ، کە دەرئەنجامی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە و نه‌هێڵین پیلانی داگیرکه‌رانی کوردستان سه‌ربگرێت، هه‌رچی زووه ببینه هێزێکی فشار له‌سه‌ر حکومه‌ت و په‌رله‌مان .
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی
١٥/٠٤/٢٠٢٠
ز.ش