گوندی سەرگینەڵی یەکێکە لەو گوندانەی بنارى قەندیل، کە لە ماوەی چەنج ساڵی ڕابردوودا، دەیان جار لەلاین فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا و تۆپخانەکانی ئێرانەوە بۆردومان کراوە، بەڵام هاوڵاتیانی ئەو گوندە ئامادە نین دەست لە ماڵ خاکی خۆیان هەڵگرن و ئێستا گەڕاونەتەوە گوندەکەی خۆیان بۆ ئەوەی بەردەوامی بدەن بە ژیان کاری کشتوکاڵی خۆیان.
ئیبراهیم حسێن عەلی ناسراو بە (مام ئیبراهیم) هاوڵاتیکی گوندی سەرگینەڵی-یە و یەکێکە لەو گوندنشیانە، کە گەڕاوەتەوە گوندەکەی. مام ئیبراهیم بۆ ئاژانسی فورات نیوز قسەی کرد و وتی: من خەڵکی ئەم گوندەم، باب و باپیریشم هەرە لیرە ژیاون.
مام ئیبراهیم وتیشى، بە هۆی تۆپباران و بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە باخەکەم سوتاوە، بەڵام دووبارە دارم کڕیوە بۆ ئەوەی باخەکەم بژییەنمەوە.
مام ئیبراهیم ئەوەشى وت، لەبەر بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ژیانمان نەماوە. کاتیک دێینە ناو باخ و گوندەکانمان، نازانین کەی فڕۆکە لێمان دەدا و کەی باخەکەمان دەسوتی.
ئەو هاووڵاتییە بەدەم کاکردنەوە لەبارەى هێرشى داگیرکارانەى تورکیا و چەتەکانى بۆ سەر عەفرین وتى، "ئێمە هەمیشە بیرمان لای عەفرینە، کاتێک دەبینن گەلەکەمان تووشی کۆمەڵکوژی و ئاوارەیى بووە، ئێمە لێرە تووشى ئازار و خەم دەبین".
ر.م