تیرۆری قەیوم لە دژی هەدەپە: بە لانیکەمەوە ٤١٨ کەس دەستگیرکراون

لە ئۆپەراسیۆنی قەیومی ڕژێمی ئاکەپە لە دژی شارەوانییەکانی هەدەپە لە ٢٩ شاردا، بە لانیکەمەوە ٤١٨ کەس دەستگیرکراون.

ڕژێمی ئاکەپە جارێکیتر دەستیگرتەوە بە سەر شارەوانیی گەورە شارەکانی هەدەپە لە ئامەد، مێردین و وان. لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنى شارەوانییەکاندا لە دەیان شاریشدا تیرۆری دەستگیرکردن دەستیپێکرد. هەمو ئەندامانی بەڕێوبەری و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی کراونەتە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکانى پۆلیس.

پۆلیسی تورک چوونە سەر ماڵی هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئامەد و لەوانەش هولیا ئالوکمەن ئویانک و زیاد جەیلان. لەبەر ئەوەی هەر دوو هاوسەرۆک لە ماڵ نەبون نەیانتوانی دەستگیریان بکەن، بەڵام پۆلیسی تورک ماڵی هەر دوو هاوسەرۆکی هەدەپەیان پشکنی.

پۆلیسی تورک چوونە سەر ماڵی غانی ئاڵکان سەرۆکی لقی کۆمەڵەى ٧٨ لە ئامەد و دەساگیریان کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆیی تورکیا لە ٢٩ شاردا ئۆپەڕاسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی ئەنجام دەدرێت و تاوەکو ئێستا ٤١٨ کەسیان دەستگیرکردووە.

بەپێی سەرچاوەکان بە تایبەت لە ئامەد، وان و مێردین هەمو ئەندامانی هەدەپە و ئەندامانى ئەنجوومەنى شارەوانی دەسگیرکراون.

ئەو کەسانەی دەسگیرکراون و تا ئێستا ناوەکانیان روون بووەتەوە بریتین لە: بەڕێوبەری هەدەپەی ئامەد کادیر ئینانیر، ئەدیپ بینبیر و عەلی ئیحسان کاراهان، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری ناوەندی دەبەپە سەڤین بیچیچی، بەڕێوبەری هەدەپە ناوچەی باغلار خەیری ئەتیەمەز، هاوکاری سکرتێری گشتیی شارەوانی ئامەد موراد ئەمین ئۆغڵو، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ئامەد محەمەد ئاکدۆغان، سەرۆکی فەرمانگەی سیاسەتی ژنانی شارەوانیی ئامەد سەڵدا باران، ئەندامی ئەنجوومەنی حزبی هەدەپە مەسعود باغچیک و بورهان کاراکۆچ، ڕۆژنامەوان تومان ئانلی، خەباتکاری شارەوانیی ئامەد مستەفا ئاکینگین و شیار داغ، مەحمود کۆرکماز، فەوزی ئیشیک، فوئاد یلڵچن، ئەندامی هەدەپە ناوچەی چنار مەحمود ئولوس و فەوزی دەمیرکران، ئەندامی هەدەپەی بیسمیل لوقمان بۆزکور، ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکرات نایف ئەردەم، هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەى پیاسی ئامەد داود کەسین و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی پیاسی ئامەد نورشین ئاکبال.

ژ.ت