'تێپەڕاندنی قەیران بە بەهێزکردنی تێکۆشانی دیموکراتی دەبێت'

هێڤی دێریک ئەندامی ئەنجومەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ٦مین کۆنگرەی پارتەکەی و بڕیارە گرنگەکانی لەبارەی ئیران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی شیکردەوە.

هێڤی دێریک ئەندامی ئەنجومەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) سەرەتا ٦مین کۆنگرەی پژاکی لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، گەلی کورد، گەلان ئێران و هەموو ئازادیخوازان پیرۆز کرد و وتی،"کۆنگرە بە دروشمی 'بە بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتی، یەکێتی گەلان ئێران پێک دێت' شیکردنەوەی و ئانالیزی قوڵی لەبارەی گۆرانکاری و گۆرانکاریەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. لەسەر ئەم بناغەیە بڕیاری گرنگ دران. یەکێک لە بڕیارەکانیش بۆ ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ بەرزکردنەوەی تێکۆشان بوو.

دێریک ڕایگەیاند، پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی کورد و یەکێتی دیموکراتی گەلانی ئێرانیش یەکێک لە بڕیارەکانی گرنگی ٦مین کۆنگرەی پژاک بوو.

هێڵی سێیەمین و مۆدێلی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتی

دێریک ئاماژەی بە ستراتیژی هێڵی سێیەمین کرد لە کۆنگرەی پژاکدا و وتی،" ٦مین کۆنگرەی پژاک لە چوارچێوەی چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا شیکردنەوەی بۆکرا، لێوردبوونەوە و بڕیاری گرنگ دران. سیاسەت و سەرلەنوێ دیزاینکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لایەن زلهێزەکانی جیهانەوە ، ئیرادە و بەرژەوەندیەکانی گەلان لەبەرچاو ناگرێت. لەم چوارچێوەیەدا سیاسەتی دیموکراتی، هێڵێ سێیەمین و پێکهێنانی سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک وەک ڕێگای چارەسەری لە بەرانبەر سیاسەتی زلهێزەکان پێناسە کرا."

'ڕێکخستنبوون تاکە ڕێگای پاراستنی هەبوونە لە بەرانبەر ڕژێم'

هێڤی دیریک لە بەردەوامی قسەکانیدا، باسی لە شیکردنەوە، لێوردبوونەوە و بڕیارەکانی دەربارەی کێشەکانی گەنجان و ژنان کرد و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا،"لە کۆنگرەکەدا لەبارەی کێشەکانی ژنان، قسە و باسی قۆڵ و گرنگ کرا. ئێمە لەم بڕوایەداین کە بەرزکردنەوەی تێکۆشان، ڕێکخستن و یەکێتی ژنان دەبێتە وڵامێکی ئاشکرا و بەهێز لەبەرانبەر سیاسەتی ئێستای ڕژێمی ئێران کە لەدژی ژنان پەیڕەو دەکرێت. هەروەها کۆنگرەکەمان، ڕێکخستنبوونی وەک تاکە ڕێگای گەنجان پێناسە کرد بۆ ئەوەی بتوانێت لەبەرانبەر ڕژێمی ئێستا ناسنامەی راستەقینەی خۆیان بەدەستبهێنن."

'بۆ دیموکراتبوونی ئێران تێکۆشان بەهێزتر دەکرێت'

هێڤی دێریک ئەندامی ئەنجومەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا، "٦مین کۆنگرەی پژاک لە بەرانبەر هەر جۆرە هێرشێکی بەرانبەر ناسنامە و کلتوری گەلی کورد پاراستنی رەوا وەک بناغە وەردەگرێت. پژاک لە چوارچێوەی دیموکراتیزەکردنی ئێران و پێکهێنانی یەکێتی گەلان لە ئێران تێکۆشانی خۆی بەهێزتر دەکات. لەم چوارچێوەیەدا  بڕیاری تری کۆنگرە ئەوە بوو کە بۆ یەکگرتن و یەکێتی لەنێوان هەموو پارت و لایەنە سیاسیەکان هەوڵ بدرێت."

ف.ق