تەرمی زەكی شەنگالی ڕۆژی شەممە لە شەنگال بەخاك دەسپێردرێت

زەکی شەنگالی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر شەنگال شەهید بوو، ڕۆژی شەممە بەمەراسیمێکی گرسەیی بەخاک دەسپێردرێت.

مەراسیمی بەخاكسپاردن، سبەینێ‌ لە شەنگال كاتژمێر ١٥:٠٠ی دوانیوەڕۆ دەستپێدەكات، لە چوارچێوەی بەرنامەكەدا، گەلی ئێزدخان سەرەتا لە شارۆچكەی خانەسۆرەوە بەرەو هەرێمی سەردەشت دەچن لەسەر چیای شەنگال، دواتر جەماوەر لەوێوە دەچنە گوندی كۆلكا، كە تەرمی مام زەكی شەنگالی لێیە.

دوای ئەوە تەرمی زەكی شەنگالی بە شان دەبەنە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان، تەرمی مام زەكی لەوێ بەخاكدەسپێردرێت.