​​​​​​​تەرمی شەهید محێدین محۆ لە تربەسپی بەخاک سپێردرا

تەرمی شەهید محێدین محۆ (مەزلوم تربەسپی) لە گۆڕستانی شەهید دڵشێڕی گوندی دگری سەر بە ناوچەی تربەسپی بەخاک سپێردرا.

لە گۆڕستانی شەهید دڵشێر لە گوندی دگری ناوچەی تربەسپی تەرمی شەهید محێدین محۆ ناسراو بە مەزلوم تربەسپی بەخاک سپێردرا.

لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی لە دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەنها کارمەند و ئەندامانی هێزەکانی خۆپاراستن، ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان و خانەوادەی شەهید محۆ لە مەراسیمی بەخاکسپاردنیدا ئامادە بوون.

حەسەن عوبێد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی جزیر لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و سەرەخۆی ئاڕاستەی خانەودەی شەهید و هاوڕێکانی کرد.

عوبێد هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە بە هەزاران گەنجی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە مەبەستی پاراستنی گەل و رزگارکردنی خاکەکەیان، گیانیان بەخت کرد و بوون بە مەشغەلانی رۆناککردنەوەی رێگای ئازادی و دوارۆژ.

عوبێت تیشکیشی خستە سەر ئەوەی ئەوان لەسەر رێچکەی شەهیدان بەردەوام دەبن و وتی:"ئێمە بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە تا رۆژی بەدیهاتنی ئەو ئامانجانەی شەهیدانمان گیانیان بۆ بەخت کردووە، بەردەوام دەبین لە تێکۆشان و رێچکەی شەهیدان."

دواتر ناسنامەی شەهید مەزلوم خوێنرایەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرا.

لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا تەرمی شەهید بە وتنەوەی دروشم بەخاک سپێردرا.

ز.ش