تەڤگەری ئازادیی لەبەیاننامەکەیدا بانگەوازی لە کرێکاران و هەموو مرۆڤە ئازادیخواز و ڕەنجدەرەکان دەکات، لە دەوری یەکترکۆببنەوە و ڕێکخستنیان بەرفراوان بکەن و دەست لە ناو دەست کە لە پێناو مافەکانی خۆیان و کۆمەڵگەکەدا لە ناو تێکۆشاندا بن.
ئەمڕۆ ١ی ئایار، بە ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە جیهاندا ناسراوە، بەو بۆنەیەوە، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە بە سەردێڕێ 'دەبینە بەشێک لە تێکۆشانی کرێکاران و ڕەنجدەران لە پێناو ژیانێکی شایستە و ئازاددا' دەستیپێکردووە، هاتووە: مانگی ئایار مانگی تێکۆشانی کرێکار و زەحمەتکێشان و ئازادییخوازانە لە دژی ستەم و چەوساندنەوەی دەسەڵاتداریی و سیستەمی سەرمایەداری، کە بووەتە بەڵای بۆ سەری مرۆڤایەتی، بە بۆنەی هاتنی ١ی ئایارجەژنی کرێکاران سهرهتا بۆ ئهو شەهیدانەی ڕۆحی خۆیان لە پێناو مرۆڤایەتی و ژیانێکی دادپەروەرانە و یەکساندا بەخشی سهری ڕێز دادەنەوێنین، هەروەها ئەمڕۆژە بە ئومێدەوە پیرۆزدەکەین لە سەرجەم کرێکار و زەحمەتکێش و ئازادیخوازێک.
تەڤگەر ڕایگەیاندووە:"لە کاتێکدا مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم لە هەر کات زیاتر کرێکار و جوتیاران لە جیهاندا بە گشتی ڕوبەڕووی چەوساندنەوە کردووەتەوە، چینەکان ڕۆژ دوای ڕۆژ جیاوازی نێوانیان زیاتر دەبێت و هەژاریی ژیانی زۆرێک لە گەلان و کۆمەڵگەکانی بەگشتی خستووەتە مەترسیەوە، هەروەها ساڵانە لە سەرتاسەری جیهان بەلایهنی کەمهوە به دهیان ههزار کرێکار بەهۆی سەختی کارەکانیان گیان لەدەست دەدەن".
نوخبەیەکی کەمی دەسەڵاتخواز و بەرژەوەندی پەرست لە باشوری کوردستانیش کە دەسەڵاتیان گردووەتە دەست و خۆیان لەسەر ڕەنج و زەحمەتیەکانی گەلەکەمان دەوڵەمەند کردوە و بازرگانی بە ژیان و خوێنی گەلەکەمانەوە دەکەن، زۆرینەی کۆمەڵگهیان ڕووبەڕووی هەژاریی و چەوساندنەوە و ژیانێکی سەخت کردووەتەوە، داهات و سامانی وڵات دەدزن، مووچەی خەڵک دەبڕن، کەچی لەولاشەوە سادەترین پێداویستیەکانی ژیانیی رۆژانەشیان بە ئاو و کارەبا و خوێندن و چارەسەری تەندروستی ...هتد، کردووەتە سەرچاوەی وەرگرتنی پارە و ڕوتاندنەوەی کۆمەڵگه، لەم دۆخەشدا کرێکاران، ڕهنجدهران، ژنان، گەنجان و خاوەن پێداویستە تایبەتەکان زەرەر مەندی یەکەمن و ڕۆژانە دەبنە قوربانیی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا تەڤگەری ئازادی سەرەنجی ڕاکێشاوەتەوە سەر مانگرتنەکان دژی گۆشەگیریی و رایگەیاندووە: وێڕای هەموو ستەم و چەوساندنەوەکانی سیستەمی دەسەڵاتداریی، خۆشبەختانە لە هەر شوێنێکی جیهان بە گشتی و کوردستان بە تایبەت لە هەموو کات زیاتر تێکۆشانی ئازادیی و یەکسانی بڵند دەبێت، پەتی ستەمکاریی و چەوساندنەوە لە کەسایەتی ژنی ئازادا كه بهمانگرتنی بێسنوور له كوردستان و دهرهوهی وڵات بە پێشانگایەتی لەیلا گۆڤەن، هەروەها هەرێم مهحمود ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر ورد و خاش دەکرێت و ئیرادەی ڕەنجدەران و ئازادیخوازان بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێت.
لە کۆتاییدا تەڤگەری ئازادیی بانگەوازی لە کرێکاران و هەموو مرۆڤە ئازادیخواز و ڕەنجدەرەکان دەکات، لە دەوری یەکتر کۆببنەوە و ڕێکخستنیان بەرفراوان بکەن و دەست لە ناو دەست کە لە پێناو مافەکانی خۆیان و کۆمەڵگەکەدا لە ناو تێکۆشاندا بن.
ک-ش