تەڤگەری ئازادی دەربارەی ژماردەنەوەی دەنگەکان هەڵوێستی خۆی ڕاگەیان
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان دەربارەی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران، وه‌ڵام دانەوەیە بەو ساخته‌كارییه‌كانی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان.
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان دەربارەی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران، وه‌ڵام دانەوەیە بەو ساخته‌كارییه‌كانی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان.
تەڤگەری ئازادی ڕایگەیاندووە:"ئێمە ئیدانه‌ی ئه‌و ساخته‌كاریانه دەکەین و ئەمە دزینی ده‌نگی خه‌ڵكەو گه‌نده‌ڵییه‌كی گەورەی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانە. تەڤگەری ئازادی دەستنیشانی کردووە کە به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێ وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێ هێزی ناوخۆی عێراق و باشووری كوردستان هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامانە".
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆمەتی ساختەکاریی، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان و دەنگدانی ئاوارەکان و تاراوگەی دا، هەروەها بڕیاری ژماردنەوەی تەواوی دەنگی دەنگدەرانی بە شێوازی دەستی دەرکرد، دەربارەی ئەو بڕیارە، ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"دیاره هه‌لبژاردن وه‌ك پرۆسه‌یەكی دیموكراتی له‌زۆرێك له‌ووڵاتانی دنیا ئامڕازی یه‌كلاكه‌ردنه‌وه‌ی هێزو پێگه‌ی زۆرێك له حزب و لایه‌نه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدارییه، به‌ڵام له‌كوێدا پێگه‌ی دیموكراتی لاوازبێت و گه‌نده‌ڵی ده‌ستی گه‌شتبێته ته‌واوی سێكته‌ره‌كان له‌وێدا ناكرێت بڵێین ئه‌م پرۆسه‌یه به‌دیموكراتی به‌ڕێوه چووه، له‌و شوێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی نادیموكرات و نادادپه‌روه‌ر كۆنترۆڵی ته‌واوی جومگه‌كانی كردبێت توانیوێتی ده‌ست وه‌ربداته پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانیشی به‌سوودی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه، دیاره عێراق و هه‌رێمی كوردستان یه‌ك له‌و جێگایانه‌ن كه گه‌نده‌ڵی ده‌ستی گه‌شتۆته هه‌موو شوێنێكی ئیداره‌كردن و ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتن ئه‌یانه‌وێت سود له‌و پێگه‌یه‌ی خۆیان وه‌رگرن بۆ هێشته‌نه‌وه‌ی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان".
لە بەردەوامی ڕاگەێندراوەکەی تەڤگەری ئازادی‌دا هاتووە: پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه بچێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا كه‌به شێوازێكی مۆدێرن و سیستمێکی ئه‌له‌كترۆنی پێشكه‌وتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و جاره گه‌لێك ڕێكار گیراوه‌ته به‌ر بۆ ڕێگرتن له‌ساخته‌كاریی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ١٢ی نیسان /٢٢ بانەمەڕ ئاشكرابوو، هه‌رزوو ده‌ركه‌وت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ندێ شوێن به‌شێوازی كۆن و له‌هه‌ندێ شوێنیش زۆر به‌شیوه‌یه‌كی سیستماتیكانه‌و له‌ڕێگه‌ی ئامرازه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه ساخته‌كارییه‌كی زۆر كراوه، بۆیه ده‌نگی ناڕه‌زایی زۆرێك له‌لایه‌نه‌كان به‌رزبۆوه‌و هه‌ڵوێستیان پیشانداو گه‌لیك ڕێكار گیرایه‌به‌ر، سكاڵاكانیان گه‌یانده كۆمیسیاران و داخوازی سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان كرد، ئه‌و ناڕه‌زاییه تاكوئاستی نێو ده‌وڵه‌تی ڕۆیشت، چه‌ند جارێك ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تیان بۆ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدا، ئێمه‌ش وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌لگه‌ی كوردستان، له‌سه‌ر لیستی نه‌وه‌ی نوێ چه‌ند كاندیدێكمان به‌شداریان له‌و پرۆسه‌یه‌دا كرد، به‌ڵام ده‌ركه‌وت زۆر كار له‌سه‌ر سوتاندنی ده‌نگی كاندیده‌كانی ئێمه كراوه، له‌كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیدا هه‌ڵوێستی خۆمان نیشاندا‌و ئه‌و ئه‌نجامه‌مان قبوڵ نه‌كرد".
لە کۆتاییدا تەڤگەرئازادی کۆمەڵگەی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە: ئێمه وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته، پێمانوایه ئه‌وه هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌و هێزانه‌یه ئه‌نجام ده‌گرێت و پێشمان وایه فشاری ناڕه‌زایی ئه‌توانێت ئاڕاسته‌ی بڕیاره‌كان بگۆڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌بێت كه‌شێكی ئازاد فه‌راهه‌م بكرێت و دوور له‌ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ندێ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار‌بن و بە چاودێری وردی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كان پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ڕێوه بچێت، ده‌بێت هه‌مووان بزانن هه‌رئه‌و هێزانه‌ی توانیان ئه‌و ساخته‌كاریانه بكه‌ن ڕه‌نگه جارێكی تریش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابن بۆئه‌وه‌ی یاری به‌ئه‌نجامه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێمان وایه له‌ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی ناڕاست ده‌بێت سزای گرانی هه‌موو ئه‌وانه‌بدرێت كه‌به‌شدارن له‌و ساخته‌كاریانه‌دا، تاكو ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به‌دوورخسته‌نه‌وه‌یان له‌پرۆسه‌ی سیاسی، لایەنی كه‌م مافی ئه‌وه‌یان پێ نه‌درێت به‌شداری ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكرێن.
ک-ش