تەڤگەری ئازادی: هێرش بۆ سەر نەوەى نوێ حسابنەکردنە بۆ سەروەریى یاسا
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایی تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەی کوردستان لەبارەى هێرشی هێزەکانى ئاسایش بۆ سەر بارەگاى سەرەکیى نەوەى نوێ لە سلێمانى راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایی تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەی کوردستان لەبارەى هێرشی هێزەکانى ئاسایش بۆ سەر بارەگاى سەرەکیى نەوەى نوێ لە سلێمانى راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
تەڤگەری ئازادی رایگەیاندووە، له‌ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ركێشه‌یه‌ك ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی یاساوه ئه‌و كێشانه سه‌رڕاست بكرێته‌وه نه‌ك به‌كارهێنانی هێزی تایبه‌ت.
دەقی راگەیاندراوەکەى تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان
هێرش بۆ سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ حسابنه‌كردنه بۆسه‌روه‌ری یاسا و به‌كارهێنانی سیاسه‌تی ترس و تۆقاندنه به‌رامبه‌ر ده‌نگی ناڕازی.
جارێكی تر هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئۆفیسی سه‌ره‌كی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌سلێمانی و چه‌ند خۆبه‌خشێك ده‌ستگیرده‌كه‌ن. ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان به‌رامبه‌ر به‌هه‌رده‌نگێكی ناڕازی سیاسه‌تی سه‌ركوتكردن و كپكردنی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه به‌كارده‌هێنێت كه‌ڕه‌خنه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، به‌ئاشكرا ده‌ڵێن قبوڵی ڕه‌خنه ناكه‌ین و ڕێگه ناده‌ین هیچ هێزو لایه‌نێك به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌ڵوێستی هه‌بێت.
له‌شوێنێكدا ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن كپ بكرێت واتا ئیترله‌و شوێنه‌دا ئازادی و دیموكراتی وجودی نابێت. له‌ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ركێشه‌یه‌ك ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی یاساوه ئه‌و كێشانه سه‌رڕاست بكرێته‌وه نه‌ك به‌كارهێنانی هێزی تایبه‌ت.
له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره هێرشانه ڕانه‌گیرێن زه‌نگێكی ترسناكه و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه په‌یوه‌ندیدار ده‌كات. ئه‌و هێرشه جگه له ڕقێكی سیاسی پێشێلكردنی ئه‌و یاسایه‌نه‌شه كه‌خۆیان دایانناوه‌و په‌یڕه‌وی ناكه‌ن.
له‌كاتێكدا جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕێژه‌یه‌كی ده‌نگده‌ری هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌ساسی ڕه‌خه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌نگیان به‌و جوڵانه‌وه‌یه داوه، بۆیه هه‌ر هێرشێك بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا پێشێلكردنی ئیراده‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه‌ده‌نگیان به‌جوڵانه‌وه‌كه داوه.
ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان هه‌موو كارێكی له‌و شێوه‌یه مه‌حكوم شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، به‌كارێكی نایاسایی و نادیموكراتی ده‌بێنین، چیتر ده‌بێت ده‌سه‌ڵات ده‌سبه‌رداری ئه‌و جۆره سیاسه‌تە ببێت كه هێزی نیشتیمانی بۆ ململانێی حزبی و ڕقی سیاسی به‌كاربهێنێت و بێ بڕیاری دادگا هه‌ڵبكوتنه سه‌ر باره‌گای حزب و ڕێكخراوه‌كان.
ر.م