تەڤگەری ئازادی: ڕێکەوتنی نێوان هەرێم بەغداد بە گرینگ دەزانین

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای ئازادی کوردستان ئێوارەی ئەمرۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەرنجی خۆی دەربارەی ڕیکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغداد خستەو ڕوو و ئەو ڕێکەوتنە بە خاڵیکی گرنگ دەزانیت وبۆ پتەوکردنی ئەوپێوەندییە چەن پێشناریکی خستە ڕوو.

ئێوارەی ئەمرۆ تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە بارەگای ئەنجوومەنی تەڤگەری ئازادی لە شاری سلێمانی بە بەیاننامەیەک کە نەریمان ئەحمد ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی تەڤگەری خویندوە پشتیوانی خۆیان بۆ ڕیکەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان حوکەمەتی ناوەندی دەربری وە چەند خاڵیکیان خستە ڕوو بۆ زیاتر لێک تیگیشتن ریکەوتن لە نێوان هەردوولادا.

لە سەرتای بەیاننامەکەدا  تەڤگەری ئازادیدا ئاماژە بەوەکرابوو، ماوە چەند ساڵیکە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دابرانێک دروست بووە، بەشێک لەم دابرانە بە هۆکاری ناخۆییەوە بووە، بە شێکشی دەوڵەتە هەرێمیەکان ڕۆڵیان گێراوە لە نانەوەی ئاژاوە و دووبەرکی لە لە عیراقدا، چونکە ئەوی سوودمەند دەبێت دەوڵەتە دەرکیەکانە. لە بەرامبەریشدا زەرەرمەند سەرەكی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بوون، دواتر پڕۆژەی ڕیفراندۆم و ئەنجامدانی كە بە بێ ئەوەی ئامادەكاری بۆ بكرێت و بێ ئەوەی ئامادە سازییەكی زهنی دروست بكرێت، كە لە ئەنجامدا بووە هۆی لەدەستدانی لە ٥۱٪ی خاكی باشوری كوردستان و شەهید و برینداربوونی دەیان پێشمەرگە و هاوڵاتی، هەر لەو كاتەشدا ئەو وڵاتانەی كە سەركردایەتی هەرێمیان بە دۆستی خۆیان دەزانی دژی وەستانەوە و هەڕەشەی داگیركردنی كەركوك و خێر و بێری كۆردستانیان دەكرد.

لەبەشێكی تری بەیاننامەكەی تەڤگەری ئازادیدا دا هاتبوو، ئێمە وەك تەڤگەری ئازادی نزیك بوونەوەكانی نێوان عێراق و هەرێم بە گرنگ دەزانین و هەمیشە پێمان وایە هەرێم كە كێشەكانی بە گفتوگۆ چارەسەر بكات و لەو بارەیەوە چەند پێشنیارێك دەخەینە ڕوو.

  1. سەرجەم كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بەتایبەت بودجە، ناوچە جێناكۆكەكان و نەوت بە پێی دەستوور چارەسەر بكرێت.
  2. بۆ جێبەجێ كردنی ئەم ڕێككەوتنە هەر یەك لە پەرلەمانی عێراق و هەرێم چاودێری و چارەسەری بكەن و نەهێڵن بكەوێتە دەستی حزب.
  3. لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو پێشێلكارییانەی كە لە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان دەكرێت هەر لە داگیركردنی زەوی و زار تا دەگاتە دەركردنی بەرپرسە كوردەكان.
  4. لە ڕابردوودا زۆر جار لە كاتی لاوازیدا عێراق پەنا دەباتە بەر دانووستاندن و لە دوای چارەسەری پاشگەز دەبێتەوە لە هەندێ بەڵێن بۆیە پێویستە ئەم كێشانە لەگەڵ هەرێم یەكلایی كاتەوە و پابەند بێت بە پەیمانەكە.

ک-ش