تەڤگەری ئازادی:کۆمەڵکوژی سەرعەفرین، بەردەوامی کیمیابارانی هەڵەبجەیە

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، لە ٣٠مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەلەبجە:کۆمەڵکوژی سەرعەفرین درێژەی هەمان پلانی قڕکردنی گەلی کوردە کە لە هەلەبجە ئەنجامدرا .

ئەمڕۆ ٣٠مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی حەلەبجەیە لە لایەن ڕژیمی بەعسی عێراقەوە. تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بەم بۆنەیەوە بەیاننامێکی بڵاو کردووەتەوە.

لە سەرەتات بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادیدا دەستنیشان کراوە،کیمیارانکردنی هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمى بەعسى عێراقەوە یەکێک لە تاوانەکانى دژ بە مرۆڤایەتییە.

لە دەسپێکی بەیاننامەکەدا هاتووە:کە ئەم کارەساتە کەم وێنە بووە لە مێژوی مرۆڤایەتیداکە ئاوەها خەڵکی مەدەنی بکرێتە ئامانج و کیمیاباران بکرێت.

لەبەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادی دا تیشک خراوەتە سەر هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی لە هەمبەر ئەو کۆمەڵکوژییەدا، و بە بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی خۆیان و فرؤشتنی چەکی کیمیایی بە سەدام حوسەین پەلێکی ڕەشی دیکە لە مێژووی مرۆڤایەتی بۆ خویان تۆماردەکەن.

 لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا ڕخنەی توند لە دەسەڵاتی کوردی گردووە کە دوای ڕاپەڕینی ساڵ١٩٩١ بەم لاوە

 دەبوایە بە دامەزراندنی سیستمێکی ئازاد و دیموکراتیک و یەکسانی خواز لانی کەم بەشێک لە ئازارەکانی گەلی باشووری کوردستان و هەلەبجەیان ساڕێژ بکردایە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا تەڤگەری ئازادی تێشک خراوەتە سەر شێوازی سەقەتی حوکمڕانی و دروستبونی مافیاگەلی جۆربەجۆر لە باشووری کوردستان کە بەجێگای خزمەتکردن بە گەلی باشوور دەستیان کرد بە تاڵانکردنی ژێرخانەکانی وەڵات و دەستیان خستە ناو دەستی دەراوسێ داگیرکەرەکان ، کەئەمە بووەتە هۆی داڕمانی ورەی گەلی باشووری کوردستان.

  لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە بزوتنەوەی ئاپۆیی لەهەمو ڕووداوە کاندا بە نیشاندانی هەلویستێکی نەتەوەیی ویستویەتی کە ئەم پرسە نەتەوەییانە بکاتە ورە وهێز بۆ گەل، بەڵام بەردەوام بەرەو ڕوی دوژمنایەتی وهێرش دەبێتەوە وهەوڵی ئەوە ئەدەن کە ئاستەنگی دروست بکەن

لە بەردەوامی بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادیدا هاتووە کە دوژمنانی گەلی کورد ئیستاکە لە بەشێکی دیکەی کوردستان واتا لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری عەفرین  خەریکی هەمان پیلانی قیزەونی قڕکردنی گەلی کوردن ،و ئەم هێرشانەی سوپای تورکیای داگیرکەردرێژەی هەمان کۆمەڵکوژیی و کیمیابارانی هەلەبجەیە.

بەڵام چونکە لە ڕۆژئاوا بەربە فکرو سیاسەتی وابەستەیی و گەندەڵی گیرا ، بەرژەوەندی گەل خرایە پێش بەرژەوەندی حیزب و هێزە سیاسیەکان ئەمە زیاتر ورەی و باوەڕی گەلی بەهێز کرد، کە خەڵکی مەدەنی وەکو هێزی سەربازی شەڕڤانان سەنگەرەکان بگرن، ئەمڕۆ بەرخۆدانی عەفرین بووەتە گەورەترین پرسی کوردستانی و جیهانی.

لە کۆتایی بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادیدا هاتووە:

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان کە لەسەر میراسی رەنج و خوێنی شەهیدانی ئاپۆییدا بونیادنراوە باوەڕی وایە مەگەر شتێک لە وێنەی بەرخۆدانی عەفرین بتوانێت ساڕێژی برینی ٣٠ ساڵەی هەڵەبجە بکات.

ک-ش