تەڤگەری ئازادی-کەرکوک، بەبۆنەی هاتنی جەژنەوە سەردانی گڵکۆی شەهیدای کرد

لە شاری کەرکوک بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی سەردانێکی ڕێکخست بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان.

 

ئەمرۆ لە رۆژی عارەفەدا وەکو نەریتێکی کۆمەڵایەتی و ئاینی کۆمەڵگای باشوری کوردستان و کۆمەڵگای ئیسلامی، خەلکی سەردانی گۆرستان دەکەن بۆ بەسەرکردنەوە کەسوکاریان، ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە کەرکوک وەکو خاوەنداریکردن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی سەردانی گڵکۆی شەهیدانی کەرکوکیان کرد.

ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە سەردانی کردنیدا بۆ سەر گڵکۆی شەهیدانی کەرکوک یادی هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانیان کردەوە و داوایانکرد، کە یەکێتی گەلی کورد دروستبکرێت، بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدان بە فیرۆ نەچێت.

لە سەردانەکەیاندا بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان ئەندامانی ئەنجومەن و هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوک بەلێنیان دووپات کردەوە کە درێژە پێدەری رێبازی شەهیدان بن.

کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان سەبارەت بە سەردانی تەڤگەری ئازادی بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات وتی: "بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانی جیهان دەکەین بە تایبەتی موسڵمانانی هەر چوار پارچەی کوردستان، ئێمە وەکو ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی هاتووین بۆ سەردانی گڵکۆی شەهیدان، سەرو رێز و نەوازش دادەنین بۆ گشت شەهیدانی سەربەرزی کوردستان کە بە خوێنی خۆیان توانیان کوردستان بپارێزن."

هەروەها کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی وتیشی: " ئێمە لە سەردانماندا بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان لە بەردەم بنەماڵەی شەهیدان پەیمان دووپات دەکەینەوە کە درێژە پێدەری رێبازی ئەو شەهیدانە بین، ئەو شەهیدانەی کە لەپێناو ئازادیدا شەهید بوون لە دڵی ئێمە دا هەمیشە بە زیندووی دەمینێنەوە ."

لە کۆتایدا کۆمەڵ سەرمەد وتی: " ئەرکی ئێمە وەکو ئەندام و هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی ئەوەیە کە تا گەیشتن بەو ئامانجەی ئەو شەهیدانە لە پێناویدا شەهیدبوون ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر رێبازی ئەو شەهیدانە."

ز.ش