تەڤگەری ئازادیی: یاسای سەرۆکایەتی هەرێم مەترسیدارە
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان،ڕەخنەی تووند لە شێوازی کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەگرێت ودەستنیشانی دەکات، کە پەسەندکردنی یاساکە بەم شێوازە مەترسیەکی گەورە لەسەر کۆمەڵگا دروست دەکات.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان،ڕەخنەی تووند لە شێوازی کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەگرێت ودەستنیشانی دەکات، کە پەسەندکردنی یاساکە بەم شێوازە مەترسیەکی گەورە لەسەر کۆمەڵگا دروست دەکات.
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان دەربارەی پەسەندکردنی کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ٨ ئاداردا، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئاشکرایە؛ پەرلەمان لە کۆبونەوەیەکدا یاسای کاراکردنهوهی دامهزراوهی سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستانی لە ئەنجامی ڕێکەوتنێکی پێشوەختی چەند لایەنێک و دەنگی پەرلەمانتارانی سەربەو لایەنانە پەسەند کرد، کە بەهۆی ئەو بڕگانەی لە یاساکەدا هاتووە مەترسی گەورە لەسەر ئایندەی کۆمەڵگەکەمان دروست دەکات .
تەڤگەر ئاماژەی بە شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێمی لە پەرلەمانەوە کردووە و ڕایگەیاندووە:"وێڕای ئەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە پەسەندکرا، بەڵام بەهۆی مانەوەی ئەو دەسەڵاتە ڕەهایەی دراوە بە سەرۆکی هەرێم، لەبەرامبەردا پەرلەمان مافی لێپرسیەنەوەی لە سەرۆکی هەرێم نەبێت، هەروەها لە یەک کاتدا مومارەسەکردنی پێگەی حزبی لەگەڵ پۆستی سەرۆکی هەرێم و حسابنەکردن بۆ بڕوانامە و چەندین بڕگەی دیکەی هاوشێوە، لە لایەکی تریش بەم ڕێگهیە دەیانەوێ دەستوور لە ڕۆژەڤی کۆمەڵگه دەربخەن و چەندین ساڵی تریش بێ دەستوور و سنوورێک دەسەڵاتیان درێژ بکەنەوە".
بهتێڕوانینی ئێمه؛ ئەم یاسایە دەسەڵاتی تاکڕەویی زیاتر دەکات و مەترسی جددیە لەم قۆناغەدا و پێچەوانەی پێوانەکانی دیموکراتیی و بەرژەوەندیەکانی خەڵک و کۆمەڵگهی مەدەنین.
تەڤگەر ئاماژەی بەوەشکردووە، کە کۆبونەوەی پەرلەمان بەمەبەستی کاراکردنهوهی دامهزراوهی سهرۆکایهتیی ههرێم لە کاتێکدایە، کە ٧ مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان تێدەپەریوە، "نە حکومەت پێکهاتوە و نە پەرلەمان کارابووە تا ئاوڕێک لەو بارودۆخە خراپەی هاوڵاتیان بداتەوە، کە لە ئەنجامی ئەو قەیرانە ئابووری و سیاسیانەی ئەم دەسەڵاتدارانە بەسەریدا هاتووە، کەمێکیشبێ ژیان و بارودۆخی خراپی هاوڵتیان باش بکات".
تەڤگەری ئازادیی بەدەرکردنی ئەو یاسایە بە دوورکەوتنەوەیە لەکارکردن بەپێوانەکانی دیموکراتیی لە قەڵەم داوە و، ڕاشیگەیاندووە: ئەمەش خزمەت بە گەلەکەمان ناکات، ئەزموونی ڕابردووی حکومڕانی ئەم شێواز و مۆدێلە لەسەرۆکایەتیی هەرێم و حزبایەتی و بەبنەماڵەیی کردنی دەسەڵات و حکومڕان دۆخی گەلەکەمانی بەم ڕۆژە گەیاند، دەبوو جارێکیتر ڕێگە بەدووبارەکردنەوەی نەدرایەتهوه.
هەروەها لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ئێمە وەک چۆن لە ڕابردوودا پرۆژەی خۆمان لە پێناو چەسپاندنی سیستمی دیموکراتیی و بەدیموکراتی بوونی تەواوی دەزگاکانی نیشتیمانی هەبووە، ئێستاش وەها یاسایەک کە وڵاتەکەمان بەرەو تاکڕەوی و دیکتاتۆریی و حوکمی بنەماڵەیی دەبات و چارەنوسی گەلەکەمان دەخاتە مەترسیەوە ڕەتیدەکەینەوە، لامانوایە ئەم دەسەڵاتەی بە پارتە دەسەڵات دارەکانەوە شکستیان هێناوە لە حوکمڕانیدا و دەیانەوێ بە رێگهی بەهێزکردنی دەسەڵاتیان بەسەر گەلەکەماندا کۆمەڵگه بێدەنگ بکەن و ناڕەزایەتی سەرکوت بکەن.
ک-ش