جاشەکان ئەو دارانەی ناتوانن بیبڕنەوە، دەیانسووتێنن

لە گوندی نەرەخی بناری شاخی جودیی سەر بە ناوچەی شرنەخ چەندین مانگە دار و درەختی ناوچەکە لە لایەن جاشەکانەوە دەبڕێنەوە. هاوکات ئەو دارانەی ناتوانن بیبڕنەوە، دەیانسووتێنن.

لە بناری شاخی جودیی سەر بە شرنەخ، بە مەبەستی دروستکردنی قەرەقۆلی سەربازی لە لایەن جاشەکانەوە بە هەزاران دار بڕاونەتەوە.

لە دەوروبەری گوندی نەرەخ کە بڕینەوەی دارەکان تێیدا بەردەوامە، ئەم جارە سروشتی ناوچەکە بە سووتاندنی دار و درەختەکانی دەشێوێنرێت.

خستنەوەی ئاگرەکە کە بە پێی زانیاریەکان لە کاتژمێرەکانی بەرە بەیانەوە جاشەکانی ئەو ناوچەیە پێی هەستاون، بووەتە هۆکای سووتاندی چەندین دار و درەخت و شێواندنی سروشتی ناوچەکە.

ئاگرەکە کە هیچ هەوڵێک نەدرا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی، دوای چەندین کاتژمێر خۆی کوژایەوە.

ز.ش