جموجوڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سەر ئاسمانی شەنگال بەردەوامە

فڕۆکەی جەنگی بێفرۆکەوان و فرۆکەی کەشف سەر بەیانی ئەمڕۆ بەسەر ئاسمانی شەنگادا دەسووڕانەوە، ئێوارەی ئەمڕۆش بە هەمان شێوە جموجوڵی فرۆکەکان لەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا بەردەوامە.

دوای ئەو جموجوڵە زۆرەی فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی شەنگالدا، ئێوارەی ئەمڕۆش بە هەمان شێوە فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی کەشف بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردووەوە، جموجوڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی شەنگال و گوندەکانی دەوروبەری زیادی کردووە.

لە کاتێکدا کە خەڵکی شەنگال یادی قوڕبانیانی کۆمەڵکوژیەکە دەکاتەوە، جموجووڵی فڕۆکەکان نیگەرانی دروست کردووە.

ز.ش