جموجۆڵی كۆپته‌ر و فڕۆكه‌كان له مه‌خموور زیادی كردووه
دوای ڕووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر و بۆردومانكردنی هاوڵاتییانی سیڤیلی وارگه‌ی مه‌خموور، جموجۆڵی فڕۆكه سیخووڕییه‌كان و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له ناوچه‌كه زیادی كردووه.
دوای ڕووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر و بۆردومانكردنی هاوڵاتییانی سیڤیلی وارگه‌ی مه‌خموور، جموجۆڵی فڕۆكه سیخووڕییه‌كان و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له ناوچه‌كه زیادی كردووه.
دوای ڕووداوه‌كه‌ی ڕێستۆرانتی هۆقه‌باز-ی شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان كه ئه‌ندامێكی میتی تورك و دوو كه‌سی دیكه كوژران، وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومان كرا و ٢ هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون.
به‌تایبه‌تی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه جموجۆڵی كۆپته‌ر و فڕۆكه سیخووڕی و جه‌نگییه‌كان له ئاسمانی مه‌خموور زیاد بووه. له‌م ساتانه‌دا چه‌ند كۆپته‌رێك به‌سه‌ر مه‌خمووردا ده‌سووڕێنه‌وه، نازانرێت كۆپته‌ره‌كان سه‌ربه توركیان یان سه‌ربه هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش.
s.m