هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) جه‌میل بایك گوتارێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی «واشنتۆن پۆست» نووسی. تیایدا هاتووه، «بۆ كوردان و تور‌كان
گوتاره‌كه‌ی جه‌میل بایك له ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست:
شه‌ڕی نێوان كوردان و ده‌وڵه‌تی تورك له قۆناغێكی مه‌ترسیداردایه. ده‌رفه‌تێكی چاره‌سه‌ری له به‌رده‌م ئێمه هه‌یه بۆ ئه‌و ڕێكنه‌كه‌وتنه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژه به‌رده‌وامه. ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست بدرێت، له‌وانه‌یه هه‌تا نه‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌رفه‌تی وه‌ها ده‌ستنه‌كه‌وێته‌وه.
كورد له ساڵی ١٩٢٣-ه‌وه كه كۆماری توركیا دامه‌زراوه، تا ئێستا بۆ مافی هاوڵاتیبوون تێده‌كۆشێت. هه‌میشه ڕووبه‌ڕووی گوشار و جیاكاری بووه‌ته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی سیاسییه‌وه پێشكه‌وتن بێته ئاراوه، له ماوه‌ی ٥٠ ساڵی هه‌وڵه‌كاندا، هیچ ڕێیه‌كی دیكه جگه له تێكۆشانی چه‌كداری نه‌مابوو. به دامه‌زراندنی پارتیی كرێكارانی كوردستان له ساڵی ١٩٧٨، ساڵی ١٩٨٤ شه‌ڕی گه‌ریلایی ده‌ستی پێكرد. ده‌وڵه‌تی تورك له‌پێناو ئه‌وه‌ی شكست به تێكۆشانی ئێمه بێنێت، ئیسلامیی سیاسی و نه‌ژادپه‌رستی به‌كاردێنێت. پارتییه‌كه‌مان له سه‌ره‌تاوه داوای ئازادی بۆ هه‌موو ئه‌تنیك و باوه‌ڕییه‌كان كردووه.
ده‌سه‌ڵاتی توركیا ساڵی ١٩٩٩ به پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ئۆپه‌راسیۆنێك ڕێبه‌ری په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجالانیان له كینیا به دیل گرت. سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و نزیكه‌ی ٢٠ ساڵه له دوورگه‌ی ئیمڕاڵی تاكه‌كه‌سی زیندانه.
له‌گه‌ڵ به دیلگرتن و زیندانیكردنی ئۆجالان پارتیی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په) به ڕێبه‌رایه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دامه‌زرا و گه‌شه‌ی كرد. ئه‌ردۆغان و پارتییه‌كه‌ی كاتێك باسی دیموكراتی، مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌رییان ده‌كرد، پشتگیریی گه‌لیان به‌ده‌ستهێنا. به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵێك كاتێك ده‌رباره‌ی دۆزی كورد پرسیار ده‌كرا، ئه‌ردۆغان ده‌یگوت، «ئه‌گه‌ر بیری لێ نه‌كه‌یه‌وه، بوونی نییه.» به‌ڵام بوونی هه‌یه و ئه‌ردۆغانیش ناچاربوو كه بیسه‌لمێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت به نیه‌تێكی باش دانوستان بكرێت، ئاگربه‌ست و زۆر هه‌وڵی دیكه دران. پارتیی ده‌سه‌ڵات هه‌میشه به‌گوێره‌ی كات و دۆخی سیاسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پرسی ئاشتی كردووه.
ساڵی ٢٠١٢ سه‌ره‌ڕای هه‌موو به‌ربه‌سته گه‌وره‌كان په‌كه‌كه ئاگربه‌ستێكی ڕاگه‌یاند. په‌كه‌كه هه‌موو پۆلیس و كارمه‌نده به‌دیلگیراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئازاد كرد، هاوڕێیانمان ده‌ستیان به كشانه‌وه كرد. ئه‌مه زه‌مینه‌سازی دروست كرد بۆ دانوستان.
٢٨ی شوباتی ٢٠١٥ دوای دیداره‌كان كه دوو ساڵ به‌رده‌وام بوون، نوێنه‌رانی كورد و ده‌وڵه‌تی تورك گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێك كه هیوای ئاشتی به‌دی بێنێت. به‌ڵام ئه‌ردۆغان كاتێك بینی ئه‌مه به‌كه‌ڵكی ئاكه‌په نایه‌ت له هه‌ڵبژاردندا، جارێكی دیكه په‌نای بۆ شه‌ڕ برد.
كۆبوونه‌وه ڕێكخراوه‌كانی نێوان ڕێبه‌ر ئۆجالان و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی تورك كۆتاییان هات. شه‌ڕی له جاران به‌هێزتر ده‌ستی پێكرد. تانك و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌یان شاری كوردیان وێران كرد. سوپای تورك سه‌دان هاوڵاتیی سیڤیلی كوشت كه له‌نێویاندا ژن، منداڵ و به‌سه‌ڵاچوو هه‌بوون. ته‌نانه‌ت هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا خانه‌واده‌كان ته‌رمی ڕۆڵه‌كانیان وه‌رگرنه‌وه.
جارێكی دیكه ده‌وڵه‌تی تورك هه‌وڵی دا گورزی كوشنده له گه‌لی كورد بدات. پارتیی ده‌سه‌ڵاتدار (ئاكه‌په) به گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی نه‌ژادپه‌رستی و جیهادی مه‌ترسییه له‌سه‌ر ژیانی مه‌ده‌نی و دیموكراتی نه‌ك ته‌نها بۆ كوردان به‌ڵكوو بۆ سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهان.
ئه‌ردۆغان ئیدی شۆڕشی دیموكراتیی كورد له سووریا و ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئۆتۆریته‌ری ده‌وڵه‌تی تورك وه‌ك هه‌ڕه‌شه ده‌بینێت. ڕێكخستنی ئێمه داوای ئازادیی گه‌لانی سووریا و دیموكراتیبوونی وه‌ڵات ده‌كات. كورد، عه‌ره‌ب و سریانییه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا پڕۆژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتییان خستووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه كه له‌لایه‌ن ئۆجالانه‌وه له زیندان خراوه‌ته‌ڕوو.
كاتێك ئه‌و ڕووداوانه هه‌ڵسه‌نگێنران، ئێمه كه‌موكوڕییه‌كانی خۆمان دیتن. ئێمه وه‌ها بیرمان ده‌كرده‌وه كه كێشه‌ی كورد ته‌نیا به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. ده‌بوایه زیاتر كارمان كردبایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كانی توركیا ڕاكێشینه نێو پڕۆسه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی شه‌ڕ و ئاڵۆزی.
هه‌روه‌ها بۆ سوودگه‌یاندن به چاره‌سه‌ریی پرسی كورد و دیموكراتاندنی توركیا، ده‌بوایه هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی لایه‌نگری دیموكراتین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهان بخه‌ینه جووڵه.
له‌م بابه‌ته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ناڕوونییه‌ك ده‌رنه‌كه‌وێت؛ له بابه‌تی دانوستان له‌سه‌ر پرسی كورد له توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی بڕیارداری خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
من شتێك دووباره ده‌كه‌مه‌وه كه پێشتر باسمان كردووه؛ عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ئێمه نوێنه‌ری دانوستانه. ئێمه پشتیوانی له هه‌موو ئه‌و خاڵانه ده‌كه‌ین كه له ماوه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئۆجالان دانوستانیان له‌سه‌ر كراوه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ئازادی كار بكات، ڕایده‌گه‌یه‌نین كه پێویسته سوود به پڕۆسه‌كه بگه‌یه‌نێت. بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونتر قسه بكه‌م؛ ئێمه ده‌ڵێین پێویسته له زیندانی ئیمڕاڵییه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ ماڵێكی ئه‌منی.
ئێمه پشتیوانییه جیهانییه‌كانیش بۆ ئامانجه‌كانمان ده‌بینین. قه‌یرانی توركیاش سیاسییه. كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی سیاسیی سه‌د ساڵه‌ی كۆماری توركیایه. یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كێشه‌ی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و جیهانیی توركیا. بۆ ئه‌مه پێویستی به تێگه‌یشتنێكی نه‌ته‌وه‌یی نوێ هه‌یه كه به‌زوویی ڕێ بۆ ناسنامه و ئه‌تنیكه جیاجیاكانی توركیا بكاته‌وه. مامه‌ڵه‌یه‌كی وه‌ها بۆ مێژووی هه‌رێمه‌كه فره‌ڕه‌نگی ده‌رده‌خات. هه‌روه‌ها بۆ ڕزگاربوون له به‌ربه‌سته‌كانی ناوه‌ندبوونی ئه‌نقه‌ره، پێویستی به سیسته‌مێكی نوێی ئیداری هه‌یه.
ئه‌گه‌ر بابه‌تی كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ده‌توانین له پێشخستنی دیموكراتی، ئارامی و ئاشتی له توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ڕۆڵێكی گرنگ بگێڕین. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌پێناو دیموكراتاندنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ڕێگه‌ی دیموكراتاندنی توركیا هه‌وڵه‌كانی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بن.
s.m