حكوومه‌تی ئاكه‌په هاتووچۆی گونده‌كه‌ی ئۆجالانی قه‌ده‌غه كردووه
حكوومه‌تی ئاكه‌په چوونی په‌رله‌مانتارانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی بۆ ناوچه‌ی خه‌لفه‌تیی سه‌ر به شاری ڕوحا قه‌ده‌غه كردووه و ڕێگرییان لێ ده‌كات.
حكوومه‌تی ئاكه‌په چوونی په‌رله‌مانتارانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی بۆ ناوچه‌ی خه‌لفه‌تیی سه‌ر به شاری ڕوحا قه‌ده‌غه كردووه و ڕێگرییان لێ ده‌كات.
به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا هاوكات له‌گه‌ڵ ٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هاتووچۆ بۆ گوندی ئامارا و ناوچه‌ی خه‌لفه‌تیی سه‌ر به ڕوحا قه‌ده‌غه كرا.
پۆلیس و سه‌ربازانی توركیا چه‌ند ڕۆژێكه گوند و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه و ناهێڵن كه‌س بچێته گوندی ئامارا. سه‌ربازان ماڵ به ماڵی گونده‌كه ده‌پشكنن. هه‌روه‌ها ڕێگه‌كانی گونده‌كه‌یان داخستووه.
عومه‌ر ئۆجالان په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په كه برازای عه‌بدوڵا ئۆجالانه ویستی بچێته گونده‌كه‌ی به‌ڵام هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕێگرییان لێ كرد. ناوبراو دواتر هه‌وڵی دا بچێته ناوچه‌ی خه‌لفه‌تی، به‌ڵام له‌وێش ڕێگری لێ كرا.
پۆلیس به عومه‌ر ئۆجالانی ڕاگه‌یاند، فه‌رمانی وه‌زاره‌ت هه‌یه و ناهێڵن په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په بچنه گوند و ناوچه‌كه. عومه‌ر ئۆجالان ئه‌و ڕێگرییه‌ی به «تێرۆری ده‌وڵه‌تی» ناوبرد و ڕایگه‌یاند، «ئه‌مڕۆ به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ ڕێگریم لێ كرا بچمه ئه‌و گونده‌ی كه من لێی له‌دایك بووم. ئه‌مه ده‌رخه‌ری بارودۆخی ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه. هیچ كاربه‌ده‌ستێك وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌كانمان ناداته‌وه.»
عومه‌ر ئۆجالان له شوێنی ڕێگریی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت وه‌ستاوه و رایگه‌یاند، تا پارێزگاری ڕوحا وه‌ڵامی ته‌له‌فۆن ده‌داته‌وه له‌وێ ده‌مێنێته‌وه.
s.m