حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنرا

مەسروور بارزانی بە ٨٨ دەنگی پەرلەمانتاران بوو بە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان. هەروەها قوباد تاڵەبانیش بە دەنگی ٧٣ پەرلەمانتار بوو به‌ جێگری سەرۆک وەزیران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ به‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم درا و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان سوێندی قانوونییان خوارد.  مەسروور بارزانی بە ٨٨ دەنگی پەرلەمانتاران بوو بە سەرۆک وەزیران (سه‌رۆكی حكوومه‌ت). هەروەها قوباد تاڵەبانیش بە دەنگی ٧٣ پەرلەمانتار بوو به‌ جێگری سەرۆک وەزیران.

ڕێكه‌وتی ٣٠ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. دوای ٢٨٣ ڕۆژ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم پێكهێنرا كه‌ پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه‌)، یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان (یه‌نه‌كه‌) و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕن. كابینه‌ی حكوومه‌ت له‌ سه‌رۆك و جێگر و ٢١ وه‌زاره‌ت پێكهاتووه‌ كه‌ ته‌نها ٣ وه‌زیریان ژنن.

وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم:

فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا - وەزیری داد

شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵڵا - وەزیری کاروباری پێشمەرگە 

ڕێبەر ئەحمەد خالید - وەزیری ناوخۆ

ئاوات جەناب نووری - وەزیری دارایی و ئابووری 

سامان حسێن محەممەد - وەزیری تەندرووستی 

ئالان حەمە سەعید - وەزیری پەروەردە 

دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح - وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن 

ساسان عوسمان عەونی - وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار

ئارام محەمه‌د قادر ئەمین - وەزیری خوێندنی باڵا 

دارا ڕەشید مەحموود - وەزیری پلاندانان 

کوێستان محەممەد عەبدوڵا - وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی 

محەممەد حەمە سەعید - وەزیری رۆشنبیری 

عەبدوڵڵا مەحموود محەممەد - وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان

بێگەرد دڵشاد شوکروڵا - وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

کەمال موسلیم قەرەنی - وەزیری بازرگانی و پیشەسازی

ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح - وەزیری گواستنەوە و گەیاندن 

پشتیوان سادق - وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی 

کەمال محەمه‌د ساڵح خەلیل - وەزیری کارەبا 

خالید سەلام سەعید شوانی (خالید شوانی) - وەزیری هەرێم 

ئایدن مەعرووف سەلیم - وەزیری هەرێم 

ڤاڵا فەرید ئیبراهیم - وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان  

s.m