حەمرین دێرسیم: دەوڵەتی تورک گەورەترین پشتیوانی داعشە و گەلی رۆژئاواش خۆی دەپارێزێت

حەمرین دێرسیم ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پەکەکە لەبارەى هەڕەشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان وتی "گەلی رۆژئاوا دەستکەوتەکانیان و خۆیان لە دژی دەوڵەتى تورک دەپارێزن".

لەبارەی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە حەمرین دێرسیم وتی: 'پشتیوانی لە هەموو ئەو چەتانە دەکرێت، کە هێرش دەکەنە ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پشتیوانی داعشیش، دەوڵەتی تورکە'.

 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە حەمرین دێرسیم، هەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لە بەرامبەر شۆڕشی ڕۆژئاوا هەڵسەنگاند و وتی: "سەرەتا سەری ڕێز بۆ هەموو شەهیدانی تەباخ (ئاب) دادەنەوێنم. بەڵێن دەدەم گەشە بە تێکۆشانەکانیان بدەین. جارێکی دیکە پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ لە ڕێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان، هەموو ئەو هەڤاڵانەمان، کە ئێستا لە بەرامبەر دڕندەیی دوژمن لە بەرخۆدان دان دەکەم. هەروەها لە کەسایەتیی حسێن ماهیر، ئاتاکان ماهیر، زەکی شەنگالی، هەڤال شەڤین و ئەرداڵ دا یادی هەموو ئەو هەڤاڵانە دەکەمەوە، کە بزووتنەوەی ئازادیدا شەهید بوون. مانگی تەباخ (ئاب) مانگی شەهیدانە. زۆرێک لە هەڤاڵانی فەرماندە لەم مانگەدا شەهید بوون. هەتا ئەمڕۆش ئەوە بەردەوامە. ئێمە لەناو بەرخۆدانییەکی زۆر گەورە داین. بۆ ئەوەی ببینە وەڵام بۆ ئەو بەها گەورانە، ئەو بەڵێنەی داومانە هەتا نەگەینە سەرکەوتن، ناوەستین.

'دەوڵەتی تورک دەیەویت هەموو کوردستان داگیر بکات'

وەک دەزانرێت، ئێمە ئێستاش لەناو شەڕێکی سەخت داین. ئێمە دەڵێین ئێستا شەڕی سێیەمی جیهانی بەڕێوە دەچێت. پێشتر دەیانوت شەڕی جیهانیی سێیەم، وەکو شەڕێکی دەروونی دەبێت. تەنها بە کارەکتەری کەلتووری دەڕواتە پێشەوە، بەڵام لەم ساڵانەی کۆتایدا زۆر باش دەرکەوت، لایەنە سەربازییەکەی لەپێشترە. لە هەموو زەمینەکاندا ئەمڕۆ شەڕێکی سەخت بەڕێوەدەبرێت. بۆ ڕۆژئاواش بەتایبەتی مرۆڤ دەتوانێت ئەوە دیاری بکات، بۆیە ئێمە دەڵێین لەناو شەڕی جیهانی سێیەمدا، گەلی کورد و هێزی کورد دینامیکە. دەتوانن ڕۆڵێکی ستراتیژیک بگێڕن. لەبەرئەوە ئەو هێزانەی کە ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستاندان و هەم ئەو تێکۆشان و بەرخۆدانەی کە بەڕێوەچووە، دەشتوانین بڵێین، ئەو دەستکەوتانەی گەلی کورد سەرباری هێرشە قورسەکان بەدەستیهێناون، بۆیە هەموو کەس دەزانێت ئەو هێرشانەی هێزە چەتەکان بەدەستی داعش بەڕێوەچوو و بە پشتیوانیی ئەوان دەوڵەتی تورک دەیەوێت بەو شێوە بە گشتی چوار پارچەی کوردستان داگیر بکات".

'یەکێتیی گەلان هێرشەکانی دەوڵەتی تورک پووچەڵ دەکاتەوە'

حەمرین دێرسیم راشیگەیاند، ئەو هێرش و هەڕەشانەی دەوڵەتی تورک نەک مافێکی ڕەوا نین، بەڵکو لە دژی یاسا نێونەتەوەییەکانیشە. تورکیا بۆ داگیرکەرییەکەى لەسەر کوردستان پەکەکە دەکاتە بیانوو، بەڵام ڕاستیی بەو شێوەیە نییە. داگیرکردنی کوردستان بۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرنامە و پرۆژەیەکی درێژخایەنە. لە هەموو لایەکەوە دەیانەوێت خاکی کوردستان داگیر بکەن و لەو چوارچێوەیەدا دەجوڵێنەوە".

ئەوەشی راگەیاند "ئێمە لەو باوەڕەداین ئەو دەستکەوتانەی ئێستا گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بەدەستیهێناون و ئەو پێکهاتانەی کە ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان لەناو هاوسەنگی و برایەتیدا و یەکگرتووانە ژیان بەسەر دەبەن. ئەمە نیشانەى ئەوەیە، هەرچەند هێرشیش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت پووچەڵ دەبێتەوە. ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەو گەلانە هەموویان دەبنە یەک. دەبنە یەک دەنگ و یەک وەڵام، ئەو داگیرکەرییە پووچەڵ دەبیتەوە. دەبێت لەو لایەنەوە گەلەکەمان باوەڕیان بەخۆیان هەبێت، هیچ کات پێویست ناکات خۆمان ڕادەستی هیچ کەسێک بکەین و پشت بە لایەک یان کەسێک ببەستین. ئەو دۆخەی لە عەفرین دروستبوو، با خۆی دووبارە نەکاتەوە. ڕێبەر ئاپۆش دەڵێت، گەورەترین هێز، هێزی گەلە. ئەگەر گەلەکەمان باوەڕی بە هێزی خۆی هەبێت، کەس ناتوانێت دژایەتی هێزی گەلەکەمان بکات. ئەوەش چۆن دەبێت و چییە، ئەوەیە، کە دەبێت خۆی ڕێک بخات. دەبێت ڕێککەوتن بکەن و لەناو خۆیاندا یەکگرتوو بن. ئەوەش چییە، ئەو پرۆژەیە. کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژئاوای کوردستان خستویتەڕوو، پێویستە ئێمە لەسەر ئەو بنەمایە ڕەفتار بکەین. چونکە گەلەکەمان بە سانایی نەگەیشتوەتە ئەم ئاستە. بە هەزاران شەهیدمان داوە. پێویستە هەڵسوکەوتی بێ بەها نەکەین. ئەو دڕندایەتییەی دوژمن لە بەرامبەر ئێمەدا بەڕێوەی دەبات، بەبێ قوربانی ناتوانین بیشکێنین، ئەوە ڕاستییە. بۆیە لە ڕاستیدا ئێمە ئەو گەلەین، کە زۆر قۆربانیمان داوە و هێشتاش دەیدەین. گەلێک کە ژێردەستە بێت، گەلێک کە ئازادیخواز بێت و بۆ ئامانجەکانی تێبکۆشێت، بەدڵنیاییەوە قوربانیش دەدات".

حەمرین دێرسیم ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئەوەشی وت "بۆیە ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەو سیستمی ئەمڕۆ گەل لە ڕۆژئاوای کوردستان بونیادی ناوە. ئەو هاوسەنگییەی کە لەناو هەموو پێکهاتەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان دروستکراوە هێرشە داگیرکەرییەکان پووچەل دەکاتەوە. تەنها ئەوەیە گەلەکەمان باوەڕی بەخۆی هەبێت. ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەگەر گەلەکەمان ئاوا هەڵسوکەوت بکات، داگیرکەریی فاشیستی دەوڵەتی تورک بە دڵنیاییەوە پووچەڵ دەبێتەوە. وەکچۆن ئەمڕۆ لە چوارپارچەی کوردستان بەرخۆدانییەکی مەزن بەڕێوەدەبرێت. دیارترینیان ئەو بەرخۆدانە مەزنەیە کە ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی بەڕێوەی دەبات. لە هەرچوار پارچەی کوردستاندا، هەم گەلەکەمان و هەم گەریلاکانیشمان، وەڵامی زۆر بەهێزی داگیرکەری دەدەنەوە. بە دڵنیاییەوە ئەو داگیرکەرییە دەوەستێت و ژێر دەکەوێت. وەکچۆن ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، پێوستە ئێمە هەم مێشکمان، هەم دڵمان، هەم ڕۆحی خۆمان بکەینە یەک و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ڕاست بڕۆین. ئەوە لە هەموومان داوا دەکرێت. ئێمە لەو باوەڕەداین ئەگەر بتوانین ئەو سیستمەمان کە بەو هەموو قوربانییەوە گەیشتوەتە ئەم ئاستە باش بیپارێزین، ئەو هێرشە داگیرکەرییانە پووچەڵ دەبنەوە. وەکچۆن گەلەکەمان بووەتە یەک لەبەرامبەر ئەو چەتانە و دڕندایتییەکەیان پووچەڵ کردنەوە و کۆبانێیان ڕزگار کرد، ئەمڕۆ هەموو چەتەکانیان پاکتاو کرد. باوەڕمان وایە لە بەرامبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورکیش  داهەمان شت دەکەن".

'ئێمە خۆمان گەورەترین هێزین'

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە حەمرین دێرسیم لە کۆتایى وتەکانیدا باسی ئەوەشیکرد "پێویستە گەلەکەمان باوەڕی بە ڕێکخستنبوونی خۆی هەبێت. باوەڕی بە هێزی خۆی هەبێت. هیچکات هیوای بە کەسانی دەرەوە نەبێت. هێزی گەورە ئێمە خۆمانین، خۆمان گەورەترین هێزین. هێزەکەمان گەلەکەمانە، شەڕڤانانی ئازادیمانن. ئەوەی داوا لە ئێمە دەکرێت ئەوەیە لە هەموو دۆخەکاندا، لە هەموو سەختییەکاندا شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بەهێز بکەین. وەکچۆن گەلی فەلەستین چەندین ساڵە بەرخۆدان دەکەن لە دژی دوژمن. لەو باوەڕەداین گەلەکەمان لە ڕۆژئاواش دەتوانێت لەبەرامبەر داگیرکەریی دەوڵەتی تورک تا کۆتایی بەرخۆدان بکات. بۆیە هەموو ڕۆژێک لەناو بەرخۆدانی گەورەدایە. ئێستا هێرشی قورس لەسەر گەلەکەمان هەیە. گرنگ ئەوەیە هەم گەنجەکانمان، هەم ژنانی ڕۆژئاوا، لە ٧ ساڵییەوە هەتا ٧٠ ساڵی پێویستە بەرخۆدان بکات، لەم کاتەدا ئەوەی داوامان لێ دەکرێت بەرخۆدانە. دەبێت ئێمە باش بزانین دروشمی ئێستا بەرخۆدان و تێکۆشانە. پێویستە هەرگیز نەوەستینن. لەو باوەڕەداین کە گەلەکەمان ئەو هەڵویستە بەڕێوەدەبات. گەلەکەمان یەکبوون و یەکێتیی خۆی پتەو بکات، هێزە نێونەتەوەییەکان ناچار دەبن فەرمییەتی سیستمی گەلەکەمان قبوڵ بکەن. من وتم، پێویستە هیوامان بە کەس نەبێت، خۆمان هیوای گەورەی خۆمانین. لەسەر ئەو بنەمایە جارێکی دیکە دەڵێین، لەم کاتەدا پێویستە هەموو گەنجانی کورد بە ئەرکی خۆیان هەستن. کات کاتی تیکۆشانە. کات کاتی ڕاپەڕینە. کات کاتی بەرخۆدانە. کات کاتی ئازادییە'.

ژ.ت