خه‌ڵكی خواكورك: ده‌ست له خاكه‌كه‌مان به‌رناده‌ین
خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری خواكورك ده‌رباره‌ی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له ناوچه‌كه‌یان ده‌ڵێن، توركیا ده‌یه‌وێت هه‌موو كوردستان داگیر بكات. ئه‌وانه‌ی بێده‌نگن، هاوكاری ئه‌م داگیركارییه‌ن.
خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری خواكورك ده‌رباره‌ی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له ناوچه‌كه‌یان ده‌ڵێن، توركیا ده‌یه‌وێت هه‌موو كوردستان داگیر بكات. ئه‌وانه‌ی بێده‌نگن، هاوكاری ئه‌م داگیركارییه‌ن.
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاری ده‌ستی پێكردووه، ئێمه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیاین و له ده‌ڤه‌ری برادۆستین. لێره گوێمان له گوته‌ی كۆچه‌ره‌كانی عه‌شیره‌تی برادۆست گرت.
گوندنشینان و كۆچه‌ره‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆست كه له ده‌وروبه‌ری چیای شه‌كیف و چه‌می لۆلان نیشته‌جێن، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانیان ڕوویان له ناوچه سنوورییه‌كان كردووه به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بوونه‌ته‌وه.
مام عیسا ڕه‌شید ده‌روێش كه كۆچه‌رێكی ده‌وروبه‌ری چه‌می لۆلانه گوتی، «ئێره خاكی ئێمه‌یه، ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت داگیری بكات. ژیانی خانه‌واده و منداڵه‌كانمان له مه‌ترسیدایه. خاكه‌كه‌مان به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان ده‌كرێت و مه‌ڕه‌كانمان ده‌كوژرێن. تاكه هۆكاری ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه دوژمنایه‌تیكردنه به‌رانبه‌ر كوردان. له هه‌ر شوێنێك كوردێك هه‌بێت، ده‌وڵه‌تی تورك هێرشی ده‌كاته‌سه‌ر. كوردستان هی ئێمه‌یه، برادۆست هی ئێمه‌یه و خاكی كوردانه. ئێمه هه‌رگیز داگیركاری قبووڵ ناكه‌ین. ده‌بێ ده‌وڵه‌تی تورك كۆتایی به داگیركاری بێنێت و له‌سه‌ر خاكی ئێمه بڕوات.»
«لایه‌نه‌كانی باشوور به‌رپرسن»
ڕه‌ژین عیسا كه له بناری چیای شه‌كیف ئاژه‌ڵه‌كانی به‌خێو ده‌كات گله‌یی له دابه‌شبوونی كوردان كرد و گوتی، «هه‌ر ڕۆژ فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كوێستانه‌كانمان بۆمباران ده‌كه‌ن. زۆر ئاژه‌ڵی ئێمه له‌ناوچوون. سروشته‌كه‌مان داگیر ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر كورد یه‌كگرتوو بوایه ده‌وڵه‌تی تورك نه‌یده‌توانی هێرش بكاته سه‌ر ئێره. لایه‌نه‌كانی باشوور كه بێده‌نگن، ئه‌وانیش به‌رپرسن له‌م داگیركارییه. ئێمه ده‌مانه‌وێت گه‌لی كورد یه‌كگرێت. هه‌ر چی ببێت ئێمه ده‌ست له خاكی خۆمان به‌رناده‌ین.»
«له شه‌ڕدا ناتوانن شكست به په‌كه‌كه بێنن»
ڕاگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه له ده‌ڤه‌ری برادۆست و خواكورك كوێستانه‌كان چۆڵ كراون و له خنێره، دۆڵی شێخزاده، لۆلان، سنین، كۆماسۆر، كێله‌شین و خواكورك خه‌ڵك كوێستانه‌كانی جێهێشتووه. به‌ڵام ئێمه چاومان به چه‌ندین گوندنشین كه‌وت.
وه‌یسی خدر ڕه‌شۆ گوتی، «ئه‌مساڵ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌مان له‌سه‌ره. ده‌وڵه‌تی تورك خاك و كوێسته‌كانمان داگیر ده‌كات. به فڕۆكه خاكه‌كه‌مان بۆردومان ده‌كه‌ن. پێویسته هێزه‌كانی توركیا له خاكی ئێمه بچنه ده‌ره‌وه. من داوا حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق ده‌كه‌م كه كۆتایی به‌و هاوكاریكردنی داگیركاری بێنن. گوایه له دژی په‌كه‌كه شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌كه‌كه له هه‌موو شوێنێك هه‌یه. ناتوانن له شه‌ڕدا شكست به په‌كه‌كه بێنن. له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی ده‌توانن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بكه‌ن، چونكه په‌كه‌كه مافی گه‌لی كورد ده‌پارێزێت. ساڵی ٢٠٠٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی قه‌نده‌قۆلا ٤٢ كه‌سی سیڤیلیان به هێرشی فڕۆكه‌كان كۆمه‌ڵكوژ كرد. ساڵی ١٩٩٤ ماڵه‌كه‌م بۆردومان كرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستمان له خاكی خۆمان نه‌رنه‌دا. ساڵی ٢٠١١ دیسان هێرشیان كرد، ئامۆزایه‌كم به ناوی جه‌لال كوژرا. ژیانمان له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه. بۆیه ده‌بێ هێزه داگیركه‌ره‌كان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بچنه ده‌ره‌وه.»
«بێده‌نگه‌كان هاوكاری داگیركه‌رانن»
دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌كه ڕایانگه‌یاند، هێزه داگیركه‌ره‌كان پێشتریش هه‌وڵی زۆریان داوه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. حاجی خدر ڕه‌شۆ كه له دۆڵی لۆلان چاومان پێكه‌وت گوتی، ساڵی ٢٠٠٤ به‌هۆی هێرشی هێزه‌كانی توركیا ١٣٠ سه‌ر مه‌ڕی له‌ناوچووه. گوتیشی، «هه‌ر ساڵ هه‌مان هێرش ده‌كرێت. ده‌وڵه‌تی تورك خاكه‌كه‌مان بۆردومان ده‌كات. گه‌نجانی ئێمه ده‌كوژێت، خاكه‌كه‌مان بۆردومان ده‌كات. پێویسته هه‌موو كوردان هه‌سته‌ن سه‌رپێ. خاكی ئێمه داگیر ده‌كرێت، به‌ڵام هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له به‌رانبه‌ر ئه‌مه بێده‌نگن. ئه‌وانه‌ی بێده‌نگن هاوكاری ئه‌م داگیركارییه ده‌كه‌ن. ئێمه ده‌ست له خاكی خۆمان به‌رناده‌ین.»
s.m