خویندکارانی زانکۆی کەرکووک; بایکۆتی دەوام دەکەن
خوێندکارانی زانکۆی کەرکووک لە بەرامبەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بۆنە و ئاهەنگە نەتەوەی و نیشتیمانیەکان لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ بایکۆتی دەوام دەکەن
خوێندکارانی زانکۆی کەرکووک لە بەرامبەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بۆنە و ئاهەنگە نەتەوەی و نیشتیمانیەکان لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ بایکۆتی دەوام دەکەن
سەرۆکایەتی زانکۆ لەبڕیارێکیدا هەستا بە ڕاگرتنی هەموو بۆنە و ئاهەنگە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان، بەهۆکاری ئەوەی کێشەی لێ دەکەوێتەوە، ئەو بڕیارەش نارەزایەتی خوێندکارانی بەدوای خۆیدا هێنا و کاردانەوەی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ ۱۲ ئازار/٢١ی ڕەشەمە رۆژی پۆشینی جلی نەتەوەییە، ساڵانە هەموو خوێندکاران بەپۆشینی جلی نەتەوەی یادی ئەم ڕۆژەیان دەکردەوە، ئەمەش یەکەم جارە ئەو بۆنەیە لەزانکۆی کەرکوک ناکرێتەوە لە دوای دروست بونی لەساڵی ۲۰۰۳وە، بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و هاتنی هێزەکانی عێراق لە دوای ڕووداوەکانی ۱٦ ئۆکتۆبەر.
حەسەن شێرکۆ خوێندکاری کۆلێژی ئادابە ڕایگەیاند:"وەکو خوێندکارێک نارەزایەتی خۆمان دەردەبڕین لەبەرامبەر ئەو بڕیارەی سەرۆکایەتی زانکۆ، ئەو بڕیارە پێچەوانەی یاسایە، هەموو نەتەوەیەک مافی خۆیەتی جلی نەتەوەی خۆی لەبەر بکات.
هەروەها وتیشی:"پێویستە یادی هەموو بۆنە و ئاهەنگەکە نەتەوەییەکان بەئازادی بکرێتەوە، وەکو نارەزایەتیەکیش بایکۆتی دەوام دەکەین و ناچینە هۆڵەکانی خوێندن.
مستەفا ئەحمەد خوێندکاری ڕاگەیاندنە ڕایگەیاند:"ئەو بڕیارە لێکەوتەی خراپی لێ دەکەوێتەوە ئەبێتە هۆی دروست بوونی جیاوازی نێوان خوێندکاران، چونکە خوێندکارن لەهەموو پێکهاتە و ئاینەکان پێکهاتوون.
ڕاشیگەیاند:"پێویسە ئەو بڕیارە هەڵبوەشێتەوە و کاری پێنەکرێت، چونکە زیانەکانی زیاترەن لە سودەکانی، وەکو کاردانەوەیەک بۆ ئەو بڕیارە بایکۆتی دەوام دەکەین و ناچینە ناو هۆڵەکانی خوێندنەوە.