خۆپیشانده‌ران: حكوومه‌تی دز و جه‌رده، ده‌بڕۆ به‌رۆكمان به‌رده!
خۆپیشاندانی مامۆستایان و چینوتوێژە جیاوازەکانی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی هه‌شته‌مدا به‌رده‌وامه و خۆپیشانده‌ران تا جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان ئاماده‌نین شه‌قام چۆڵ بكه‌ن.
خۆپیشاندانی مامۆستایان و چینوتوێژە جیاوازەکانی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی هه‌شته‌مدا به‌رده‌وامه و خۆپیشانده‌ران تا جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان ئاماده‌نین شه‌قام چۆڵ بكه‌ن.
ئەمڕۆ هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو مامۆستایان، فەرمانبەران و هاوڵاتیانی شار و شارۆچکەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ڕانیه، قەڵادزێ، کۆیە، کەلار، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، کفری، خانەقین و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه به‌رده‌وام بوون له خۆپیشاندانه‌كانیان دژی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه. خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی هەشت ڕۆژە بێ ناوبڕ به‌ڕێوه‌ده‌چن و خۆپیشانده‌ران داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەکەوتی مووچە و دابەشکردنی مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا ده‌كه‌ن.
خۆپیشانده‌ران هاوار ده‌كه‌ن و چه‌ندین درووشمی جیاواز ده‌ڵێنه‌وه و گوزارشت له توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌كه‌ن. له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كانی خۆپیشانده‌ران نووسراوه: «چۆن لە ڕووتان دێت جارێکی دیكه داوا لە ئێمە بکەنەوە دەنگتان پێبدەین»، «دەسەڵات شعوورتان نییە»، «حکوومەتی دز و جەردە دەبڕۆ بەرۆکمان بەردە، «شەق و چەقۆ و تەیارە ناترسێنێ ئەم شارە.»
لە قه‌زای قەڵادزێ-ی سەر بە هه‌رێمی ڕاپەڕین خۆپیشانده‌ران لە به‌رانبه‌ر وتەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم کە خۆپیشاندەرانی بە «چەقۆکێش و دەمانچەبەدەست» ناوبردبوو، پەیکەری چەقۆیان سووتاند.
خۆپیشاندانی ڕۆژانی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان، دەڤەری بادینان و سنووری پارێزگه‌ی هەولێر-یشی گرتەوە، بەڵام بە زەبری هێز کۆتایی بە چالاکییەکانیان هێندرا.
s.m