'خەونی ئێمە لە دوای باشور ئاگری و ئارارات بوو نەک سەنگەرگرتن لە براکانمان'

حازم عەلی دەڵێت خەونی ئێمەی پێشمەرگە لە کاتی خۆی ئەوە بوو لە دوای باشور بچین ئاگری و ئارارات ئازاد بکەین، نەک سەنگەر لەبراکانمان بگرین.

حازم عەلی کۆتەک هاوڵاتیەکی باشوری کوردستانە، یەکێکە لە پێشمەرگە دێرینەکان دەربارەی بە لارێدا بردنی خەون و خەیاڵی پێشمەرگە و شۆرشگێرەکانی باشوری کوردستان لە لایەن دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

حازم عەلی کوتەک خەڵکی شاری هەولێرە لە ساڵی ١٩٨١ بەشداری لە ڕیزەکانی پێشمەرگەی حیزبی شوعیکردوە تا ڕاپەرینی گەلی باشوری کوردستان بێ ناوبەر پێشمەرگە بوە و دەڵیت: ئێمە بە هیوا و ئاواتێکی زۆر پیرۆز بوینە پێشمەرگە، زۆر جار لەگەڵ هاورێکانمان لە کاتی پێشمەرگایەتی کە  ئێستا بەشێکیان شەهیدبوون و بەشێکیشیان لە ژیان ماون دەمان گوت:" ئەگەر باشوری کوردستان ئازاد بکەین،  نیتاق و رەختەکانمان ناکینەوە، قەیتانی ئەدیداسەکانمان شل ناکەینەوە دەچین بۆ ئاگری و ئارارات و بۆ شاهۆ و داڵاهۆ بۆ ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان، ئێمە بەم شێوە دەستمان دایە چەکی شەرەف، بەڵام دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان ئەو خەونە ئەرخاوانیانەی ئێمەیان لە ناودا."

هاوکات ئەو پێشمەرگە دێرینە وتیشی سەرانی باشوری کوردستان لە جیاتی ئەوەی پشتیوانی پارچەکانی تری کوردستان بکەن و هەوڵ بۆ کوردستانێکی ئازاد یەکگرتو بدەن، بە پێچەوانەوە لە ٪٥١ خاکی باشوری کوردستانیشیان لە دەستداوە لە شارێک پێیان بڵین حوکمران ڕازین ئەوان، ئەوان ئامانجێکی تریان هەیە ئێمە بە هەڵە لێیان تێگەیشتوین، بەداخەوە ئەوانە وەک سەرۆک خێڵێک یاخود وەک سەرۆک عەشیرەتێک ڕەفتار دەکەن، بەڵام سیفاتی سەرۆک عەشیرەت و سەرۆک خێڵشیان تێدانیە، خۆزگە هەندێک سیفاتی جوانی سەرۆک خێڵیان تێدا بایە وەک دیل نەکوشتن، وەک خیانەت نەکردن، ئەمانەت پارێزی و وەک خۆشەویستی خاک چونکە ئەوانە لە خێڵدا هەیە بەڵام لەواندا نیە.

"لە بەرێوبەری کوردی ناچەن بەڵکو هاوشێوەی قەیومی سەپێندرای تورکیان"

هاوکات ئەو پێشمەرگە دێرینە ڕەخنەی توند لە دەسەڵاتداران دەگرێت بە وابەستە بە هێزە داگیرکەریەکان هەژماریان دەکات و دەڵێت:" دەسەڵادارانی باشوری کوردستان  لە بەرێوەبەری کوردی ناچن بەڵکو هاوشێوەی قەیومی سەپێندرای تورکیان لەشارەکانی ئامەد و شرناخ لەوە زیاتر نین".

مام حازمی پێشمەرگەی دێرین  ڕوو دەمی دەکاتە هاوڕێ پێشمەرگەکانی و ڕەخنەیان دەکات و دەڵیت: ڕازی بوون بە مەڕ بوونی ئێمە وایکردوە ئەوانە ببنە گورگ و لە قسەکانی بەردەوام دەکات و دەڵیت:"ئێستا پارتی دیموکارتی کوردستان هەوڵ دەدات زینی وەرتێ بکاتە ناوچەی تەراتێنی میت و جەندرمەی تورکیا، هەوڵ دەدەن دەستمان بچێتە خوێنی یەکتر و گەلە ستەم دیدەکەمان بە شەری ناوخۆ بخافڵێنن".

"پێم وانیە چەکداری ئەو پارتانە هێندە دەبەنگ بن دەستیان بچێتە خوێنی گەریلا"

 دەمێکە  پارتی فشاری تورکیای لەسەر بۆ شەر کردن لەگەڵ گەریلا بەڵام باوەر بکەن لە چەکدارەکانی خۆیان ڕانابینن کە ئەو شەرە بکەن، پێم وانیە چەکداری ئەو پارتانە هێندە دەبەنگ بن شەڕیان بۆ بکەن دەستیان بچێتە خوێنی گەریلا، خەڵک ئەیستا داوا دەکات گەریلا بێنە شارەکانی باشوری کوردستان، کار لەوە دەرچوە  جارێکی تر شەر بۆ ئەو پاراتانە بکات و شەری  گەریلا بکەن دەستیان بچێتە خوێنی گەریلا.

"دەبێت لەگەڵ دایکی شەهیدان هێزەکەی پارتی لە زینی وەرتێ دەر بکەین"

دەربارەی زینی وەرتێ درێژە بە قسەکانی خۆی دەدات و دەڵێت ئێمە  سێ جار  چوینە بۆ زینی وەرتێ  بۆ ناڕەزایەتی دەربرین من چەندین جار پێشنیارم کردوە ئەگەر ئەو هێزەی پارتی لەوێ نەرۆی دەبێت لەگەڵ دایکی شەهیدان بچین دەریان پەرێنین لەوێ.

دەربارەی  قسەکانی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە وتبوی مەیدانی خەباتی پەکەکە و گەریلا باکوری کوردستانە نابێ لە باشوری کوردستان بن ئەو پێشمەرگە دێرینە دەڵێت: هەموو خەڵکێکی تێکۆشەر بە قسەکانی نێچیرڤان بارزانی تورەبوو، بارزانی دەڵێت تورکیا بەهۆی پەکەکەوە خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج منیش دەڵیم ئەی نێچرڤان بارزانی چی بە مەخموور دەڵێت، پارتی خۆی گەمارۆی داوە و بە دان پێدانی نەتەوە یەکگروەتەکان کەمپی مەخموور کەمپیکی مەدەنیە بەڵام دیسان  فرۆکەی تورکیا بۆردومانی دەکات، سێ ژنی سڤیل بە هۆی بۆردومان تورکیا شەهیدبوون بەڵام نیچرڤان بارزانی بۆ دەنگی لێ نایەت بۆ نارەزایەتیەک دەرنابرێت".

"پەیامەکەی سەرۆک ئۆجەلان بەرز دەنرخێنم"

دەربارەی پەیامی ڕێبەر ئۆجەلان کە لەڕێی تەلەفۆنەوە  لەگەڵ مەحمەدی برای پەیامی یەكێتی نەتەوەی بۆ پارتە سیاسیەکانی باشوری کوردستان ناردبوو، دەڵیت: من وەک پێشمەرگەیەکی دێرین پەیامەکەی سەرۆک ئۆجەلان بەرز دەنرخێنم سەرۆک ئۆجەلان هەموو تەمەنی خۆی بۆ تێکۆشان ئازادی خۆناسینی  گەلی کورد دانا، پەیامەکەی سەرۆک ئۆجەلان تەنها بۆ لایەنێک نیە بەڵکوو هەموو  لاینەکان بوو ئەوەش خەم خۆریەکی لە لوتکەدایە بۆ گەلی کورد بە هیوام هەموو لایەک بە  باشی شرۆڤەی پەیامەکەیسەرۆک ئۆجەلان بکەن.

ز.ش