خەڵاتی زێڕینی بلە به لەیلا گیوڤه‌ن به‌خشرا
ئه‌مڕۆ مه‌ڕاسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی بله له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. خەڵاتی زێڕینی بلە ئه‌مساڵ به له‌یلا گیوڤه‌ن به‌خشرا وەک ڕێزێک له به‌رانبه‌ر تێکۆشان و به‌رخۆدانه‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ مه‌ڕاسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی بله له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. خەڵاتی زێڕینی بلە ئه‌مساڵ به له‌یلا گیوڤه‌ن به‌خشرا وەک ڕێزێک له به‌رانبه‌ر تێکۆشان و به‌رخۆدانه‌كه‌ی.
خەڵاتی زێڕینی بله كه هه‌موو ساڵێك له ساڵرۆژی كۆچی دوایی سیاسه‌تمه‌داری كورد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به كه‌سایه‌تییه‌ك یان چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ری كوردستان ده‌به‌خشرێت، ئه‌مساڵ به له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) به‌خشرا كه ١٥٣ ڕۆژه له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان مانی له خواردن گرتووه. هاوكات چه‌ند هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی ناوداری كوردستان خه‌ڵاته‌كه‌یان پێبه‌خشرا.
خه‌ڵاتی زێڕینی بله لە لایەن شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشکەش کرا و موزەیەن گونەش هاوسه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له باشووری كوردستان له‌جیاتی له‌یلا گیوڤه‌ن وەریگرت.
موزەیەن گونەش پەیامی لەیلا گیوڤه‌نی گەیاندە ڕێکخەران و ئامادەبوانی مه‌ڕاسیمه‌كه و سوپاسی کردن و سڵاوی بۆ ئەوان و ڕۆحی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد نارد.
s.m