\بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ڕژیمی ئێران، لقی مەریوان سزای زیندانی کردنی بەسەر ٦ هاوڵاتی خه‌ڵكی گوندی "سڵێن"ی سه‌ربه هەرێمی هه‌ورامان-ی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەپاندووە.
بەپێی هه‌واڵه‌كه، ٦ كه‌سەکە به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک سزای سێ مانگ تا چوار ساڵ زیندانیکردن به‌سه‌ریاندادا سه‌پێنراوە.
ناوی ئەو کەسانەی سزاکانیان بەسەردا سەپێنراوە بەم شێوەیەیە:
حه‌مید ئه‌حمه‌دی سزای چوار ساڵ.
بورهان ئه‌دوائیان سزای ساڵێک.
عه‌بدوڵا ئه‌دوایی سزای ساڵێک.
فه‌ردین ئه‌دوایی سزای شەش مانگ.
ئه‌نسار ئه‌دوایی سزای شەش مانگ .
ئارام ئه‌دوایی سزای سێ مانگ زیندانیکردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی ئامارەکان لە دەستپێکی ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە چالاکانی مەدەنی، سیاسی، ژینگە پارێزان، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مافی ژنان و منداڵان لەلایەن هێزەئەمنییەکان، دەزگای داد و ڕژیمی ئێرانەوە دەستگیرکراون و زیندانی کراون.