داعش لە کەرکوک هێرشی کردە سەر هێزە عێراقییەکان

دوێنێ شەو لە گوندی کەڵوری رێگای نێوان کەرکوک – هەوڵێر لە لایەن گروپی تیرۆریستی داعش-ەوە هێرشکرایە سەر هێزە عێراقییەکان.

شەوی دووشەممە لە سەر سێشەممە و کاتژمێر ١٠:٢٢ لە گوندی کەڵوری رێگای نێوان کەرکوک – هەوڵێر گروپی تیرۆریستی داعش هێرشکردە سەر خاڵێکی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقی سەر بەفرقەی ٣ی لیوای ٣ی فەوجی دووی هێزەکانی پۆلیسی فیداراڵی عێراق.

پاش هێرشەکەی چەتەکانی داعش هێزێکی تایبەتی هێزە عێراقییەکان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراوە و چەتەکانی داعش بەرەوە بەرزایەکانی ناوچەی دۆمەڵان هەڵهاتوون.

سەعات ١١:٤٠ی شەو پۆلیسی ناحیەی پردێ ڕایگەیاند:" لە ئاکامی هێرشەکەدا ٣ پۆلیس کوژران بەناوەکانی نزار مسلم محمد، مکی کامل مهدی، مازن سالح عبدون و دوو پۆلیسی دیکەش برینداربوون، کە یەکێکان پلەی ئەفسەری پلە یەکە بە ناوی محمد حاتم هاشم و بریندارەکەی دیکەش ناوی محمود سفاء عواشە-ە، پاش رووداوەکە بریندارەکان گوسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیى کەرکوک".

ر.م