شاره‌وانیی بناری قه‌ندیل له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ندیل خواردنی فتاری پێشكه‌شی هاوڵاتیان كرد و سه‌دان كه‌س له مزگه‌وتی گه‌وره فتاریان كرد. دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه هێرشه‌كانی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په‌یان له‌سه‌ر باشووری كوردستان شه‌رمه‌زار كرد و گوتیان: خاكی خۆمان له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌پارێزین.
ڕزگاریی گه‌لی كورد به یه‌كێتی ده‌بێت
به‌ر له فتار مه‌لا ئیبڕاهیم وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ده‌ستنیشانی كرد كه ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌ك ته‌نیا باشووری كوردستانه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان داگیركه‌ر بكات. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، قه‌ندیل كه له كۆنه‌وه مه‌یدانی به‌رخۆدانه، هه‌میشه له لایه‌ن فاشیزمه‌وه به‌ئامانج گیراوه.
«گه‌لی ئه‌م هه‌رێمه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نداره‌تی له مێژوو و داهاتووی خۆی بكات، پێویسته ئه‌مڕۆ یه‌كبگرێت. ئێمه پێكه‌وه ڕێگری له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ین. قه‌ندیل قه‌ڵای به‌رخۆدانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه و ڕزگاریی گه‌لی كورد به یه‌كێتی و یه‌كگرتن به‌دیدێت.»
s.m