دانیشتوانی قەندیل داوا لە گەلی کورد دەکەن کە خاکی خۆیان بپارێزن

دانیشتوانی قەندیل دەستنیشانیان کرد کە گەلی کورد لە هەرکاتێک بەهێزترە و وتیان،: هیچکات پیلانەداگیرکارانەکەی دەوڵەتی تورکیا سەر ناکەوێت."

ناڕەزایەتییەکان گەلی باشووری کوردستان لەهەمبەر هێرشە داگیرکارانەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان زۆرتردەبێت. چالاکی قەڵغانی مرۆیی لە قەندیل بەردەوامە.

سواردیار یەکێک لە دانیشتووانی بناری قەندیل ئەوەی خستە ڕوو کە هەوڵە داگیرکارانەکەی دەوڵەتی تورکیا  شتێکی نوی نییە و وتی،" دەوڵەتی تورکیا هەرکات بەنیاز بوبێت کە باشووری کوردستان داگیر بکات بەرەو رووی وەڵامی توندی گەلی کورد بووەتەوە."

سوارئاماژەی بە گرینگی یەکیەتی گەلی کورد کرد و وتی،" تاکە ڕێگەی چارەسەری یەکیەتی گەلی کوردە. ئەگەر ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا هەوڵ دەدات خاکی باشووری کوردستان داگیربکات، ئەوە بە هۆی نەبوونی یەکڕیزی گەلی کوردە. هەموو جیهان دەزانن کە پارتی دیموکراتی کوردستان-ی عێراق(پەدەکە) خۆی ناداتە بەر یەکیەتی نەتەوەیی، بەڵام هاوکاری سوپای تورکیا دەکات. " سوار لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە گەلی کورد کرد کە خاکی خۆیان بپاریزن.

هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی عەبیلان کوردستانی ئاماژەی بە هێزی گەلی کورد کرد و وتی،" گەلی کورد خاوەنی هێزێکی گەورەیە. بۆ ئەوەی کە کورد خاوەنی فکر وڕامانێکی بەهێزە کە ئەویش فکر وڕامانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە. هەر بۆیە چی ڕوودەدات با بیدات سەرکەوتن هی گەلی کوردە."

ک-ش