داواكارییه‌كی خانه‌واده‌ی زیندانییان بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی ڕه‌تكرایه‌وه
داواكارییه‌كی خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و خانه‌واده‌ی زیندانییانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی ڕه‌تكرایه‌وه.
داواكارییه‌كی خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و خانه‌واده‌ی زیندانییانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی ڕه‌تكرایه‌وه.
محه‌مه‌د ئۆجالان برای عه‌بدوڵا ئۆجالان و مه‌زڵووم دینچ وه‌سیی عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕۆژی دووشه‌ممه داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كردبوو به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه.
هاوكات هه‌مان داواكاریی خانه‌واده‌ی زیندانییانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و وه‌یسی ئاكتاش ڕه‌تكرایه‌وه.
داواكاری گشتی به بیانووی «سنوورداركردنی دۆخی سزادراوان» به‌گوێره‌ی «قانوونی ژماره ٥٢٧٥ی ڕێكاری ئه‌منی و سزا به‌رانبه‌ر سزادراوان» مۆڵه‌تی نه‌دا خانه‌واده‌كان سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن.
s.m