دایكانی ئامه‌د: هه‌تا كۆتایی به گۆشه‌گیری دێت له مه‌یدانه‌كان ده‌بین
دایكی زیندانییانی مانگرتوو له پاركی كۆشویۆڵوو-ی شاری ئامه‌د چالاكییان ساز كرد و ڕایانگه‌یاند، هه‌تا كۆتایی به گۆشه‌گیری ده‌هێنرێت به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكی.
دایكی زیندانییانی مانگرتوو له پاركی كۆشویۆڵوو-ی شاری ئامه‌د چالاكییان ساز كرد و ڕایانگه‌یاند، هه‌تا كۆتایی به گۆشه‌گیری ده‌هێنرێت به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكی.
دایكانی له‌چك سپی له‌پێناو سه‌رنجڕاكێشانه سه‌ر داواكاریی ڕۆڵه‌كانیان له زیندان كه دژبه گۆشه‌گیری مانیان له خواردن گرتووه، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه له پاركی كۆشویۆڵووی شاری ئامه‌د كۆبوونه‌وه و درێژه‌یان به چالاكییه‌كه‌یان دا كه ٢٢ ڕۆژه ده‌ستیان پێكردووه.
دایكان دوای ئه‌وه‌ی له پۆسته‌خانه‌ی گه‌ڕه‌كی ئۆفیس-ی ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هر فاكسیان بۆ وه‌زاره‌تی داد نارد، به‌ره‌و پاركی كۆشویۆڵوو چوون و ماوه‌ی كاتژمێرێك چالاكیی دانیشتنیان له به‌رده‌م پاركه‌كه ئه‌نجام دا. په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕه‌مزیه تۆسوون و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ده‌په و پارتیی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) له شاره‌كه به‌شدارییان كرد و پشتگرییان له دایكان كرد. چالاكیی دانیشتن به درووشمی «بژی به‌رخۆدانی زیندانه‌كان»، «به به‌رخۆدان سه‌رده‌كه‌وین» و «زیندانییانی سیاسی به‌های ئێمه‌ن» به‌ڕێوه‌چوو و دایكان به تیلیلی و چه‌پڵه ده‌نگی خۆیان به‌رز كرده‌وه.
دواتر چوونه باره‌گه‌ی ڕێكخراوی تووئای ده‌ر (TÛAY-DER) و لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا. گوله‌ر یوكسه‌كباغ كه هاوژینه‌كه‌ی (به‌كر یوكسه‌كباغ) ٢٥ ساڵه له زینداندایه و ئێستا له زیندانی پیتی «ت١»ی ڕوحا به‌ند كراوه، به ناوی دایكان قسه‌ی كرد و گوتی، «زیندانییان له زیندان و دایكانیشیان له ده‌ره‌وه له چالاكیدان. ئێستا پارێزه‌ران چوونه‌ته ئیمڕاڵی بۆ چاوپێكه‌وتن. ئه‌گه‌ر دیداره‌كه به‌ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌بچێت و كۆتایی به گۆشه‌گیری بێت، چالاكیی ئێمه‌ش كۆتایی دێت. ئه‌گه‌ر نا تا گۆشه‌گیری به‌رده‌وام بێت ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له چالاكی. ئێمه خاوه‌نداره‌تی له ڕۆڵه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین.»
s.m