دایكانی لجه و بسمیل چالاكییان ئه‌نجام دا
دایكی زیندانییانی ناوچه‌ی لجه و بسمیل-ی ئامه‌د بۆ خاوه‌نداره‌تی كردن له مانگرتنه‌كان و ڕۆژووی مردن چالاكیی دانیشتنیان ئه‌نجام دا.
دایكی زیندانییانی ناوچه‌ی لجه و بسمیل-ی ئامه‌د بۆ خاوه‌نداره‌تی كردن له مانگرتنه‌كان و ڕۆژووی مردن چالاكیی دانیشتنیان ئه‌نجام دا.
دایكی زیندانییانی ناوچه‌ی لجه و بسمیل سه‌ره‌ڕای ڕێگرییه‌كانی پۆلیس ئه‌مڕۆ ڕژانه كۆڵانه‌كان. دایكانی لجه به‌رده‌وامن له چالاكیی دانیشتن كه ده‌ستیان پێكردووه. ئه‌مڕۆ پۆلیسی تورك ده‌وری چالاكییه‌كه‌ی دا و ڕێگه‌ی نه‌دا دایكان درووشمه‌كانیان بڵێنه‌وه.
هاوكات دایكان و كه‌سوكاری زیندانییانی بسمیل له به‌رده‌م باره‌گه‌ی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) كۆبوونه‌وه و لێدوانی ڕۆژنامه‌وانییان دا. هاوشاره‌داری بسمیل گوڵشه‌ن ئۆزه‌ر-یش به‌شداری له چالاكییه‌كه‌دا كرد.
شاكر ده‌میر به‌رپرسێكی هه‌ده‌په گوته‌یه‌كی پێشكه‌شی كرد و سه‌رجی خسته سه‌ر مانگرتنه‌كان له خواردن كه به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌ستی پێكردووه و به به‌شداری ٧ هه‌زار زیندانی به‌رده‌وامه. گوتیشی، داواكارییه‌كانی مانگرتوان ڕه‌وان. ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن چاوپێكه‌وتنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئه‌نجام بدرێن.
s.m