دایکانى لەچک سپی لە بەردەم بارەگاى ئاکەپە دەستیان بەچالاکی کرد

دایکانى لەچک سپی لە بەردەم بارەگای ئاکەپە لە ئامەد دەستیان بە چالاکیى دانیشتن کرد.

دایکانی لەچک سپی لە ئامەد لە بەردەم بارەگاى ئاکەپە دەستیان بە چالاکیى دانیشتن کرد. دایکان پۆستەر و پانکارد، کە لەسەری نووسرابوو "دایکان ئاشتییان دەوێت" بەرزکردووەتەوە و سەرباری ئەوەش لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە گەمارۆدران.

ئێستا هێزەکانى پۆلیس رێگا بە کەس نادەن بچێتە ناو بارەگاکەى ئاکەپە یان لە بارەگاکەوە بێتە دەرەوە.

هەروەها پۆلیسی تورک نەیهێشت رۆژنامەنووسان رووماڵی چالاکیى دایکانى لەچک سپی لە بەردەم بارەگاى ئاکەپەدا بکەن.

ژ.ت