درووشمی «هه‌ڵمه‌ت نامرێ» له سلێمانی ده‌نگی دایه‌وه
هه‌زاران كه‌س له شاری سلێمانیی باشووری كوردستان بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كه‌جه‌كه دیار غه‌ریب كه به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا شه‌هیدبوو، خۆپیشاندانیان كرد.
هه‌زاران كه‌س له شاری سلێمانیی باشووری كوردستان بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كه‌جه‌كه دیار غه‌ریب كه به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا شه‌هیدبوو، خۆپیشاندانیان كرد.
ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی هه‌زاران كه‌س كۆبوونه‌وه و ئیدانه‌ی شه‌هیدكردنی دیار غه‌ریب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) و هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیان كرد.
ئاپۆڕای گه‌ل به هه‌ڵگرتنی ئاڵاكانی په‌كه‌كه، كه‌جه‌كه، وێنه‌كانی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و دیار غه‌ریب له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری ده‌ستی به ڕێپێوان كرد و تا مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی به‌رده‌وام بوو.
له ڕێپێوانه‌كه‌دا درووشمه‌كانی «بمرێ خیانه‌ت»، «هه‌ڵمه‌ت نامرێ»، «داگیركاری شكست دێنێت»، «هه‌ڵمه‌ت تاجی سه‌رمانه»، «كه‌جه‌كه هێزی گه‌له»، «له قه‌ندیل بۆردومانه، له سلێمانی ڕاپه‌ڕینه» گوترانه‌وه.
دوای خۆپیشاندانه‌كه ئاپۆڕای گه‌ل ڕووی له پرسه‌ی دیار غه‌ریب كرد كه له شاری سلێمانی دانراوه و بڕیاره ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ به‌رده‌وام بێت. هاوڵاتییان پۆل پۆل سه‌ردانی پرسه‌كه ده‌كه‌ن و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هید دیار غه‌ریب ده‌كه‌ن.
s.m