ده‌به‌په لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی ده‌كات
پارتیی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په له شاری ئاگری به‌هادین ته‌مه‌ل.
پارتیی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په له شاری ئاگری به‌هادین ته‌مه‌ل.
ده‌به‌په ڕایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری شاره‌وانییه‌كان پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاره‌كه شكستی هێنا، به‌هادین ته‌مه‌ل هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په له شاره‌كه پڕوپاگه‌نده‌ی بێ بنه‌مای كردووه. به‌و هۆیه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
«به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی ڕه‌فتاری كردووه»
ده‌به‌په له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ له‌و باره‌یه‌وه بڵاوی كرده‌وه ڕایگه‌یاند، «له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ناوبراو به‌رپرسایه‌تیی ڕێكخستنی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی به‌كارهێناوه، كار و خه‌باتی پارتییهكهمانی وه‌ستاندووه و به‌و هه‌ڵوێسته زیانی به ڕێكخستنهكهمان گه‌یاندووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی به پڕوپاگه‌نده‌ی بێ بنه‌ما له دژی په‌رله‌مانتار و نوێنه‌رانی سازییهكانمان ویستوویه‌تی مشتومڕی چه‌په‌ڵ دروست بكات. به‌م شێوه‌یه‌ش زیانی به دیسپلینی ڕێكخستنی ئێمه گه‌یاندووه. ته‌مه‌ل به‌ر له‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی بڵاوببێته‌وه، لێدوانی بۆ مێدیاكان داوه.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و بانگه‌شانه‌ی به‌هادین ته‌مه‌ل كردوویه‌تی دوورن له ڕاستییه‌وه و دۆسیه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی ناوبراو ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی دیسپلینی ده‌به‌په كراوه.
s.m