ئه‌م دیمه‌نه‌ی ده‌یبینن، دیمه‌نی سووتانی گوندنی بێدۆهێی ده‌ڤه‌ری كانی ماسی-یه له باشووری كوردستان. دوای ئه‌وه‌ی چیاكانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له لایه‌ن سوپای توركه‌وه داگیركران، تۆپبارانی كێڵگه و دارستانه‌كانی ناوچه‌كه كرا.
به‌و هۆیه‌وه ئاگر له كێڵگه و ڕه‌ز و باخی هاوڵاتییانی سیڤیل كه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها هاتووچۆ بۆ گونده‌كانی سه‌ر سنووری باشوور - باكووری كوردستان قه‌ده‌غه كراوه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ر كه‌سێك بچێته ئه‌و ناوچانه ده‌بێته ئامانجی هێرشی داگیركه‌ران و به به‌رپرس داده‌نرێت له هه‌ر ڕووداوێك كه بێته ئاراوه.
دانیشتوانی گوندی میكدادا بۆ چوونه گونده‌كه‌یان مۆڵه‌ت له په‌ده‌كه وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها دانیشتوانی گونده‌كانی سپیندارێ، كری، بێدۆهێ، به‌ڕۆژێ كانیماسی و دێریشكێ لێیان قه‌ده‌غه كراوه بچنه‌وه گونده‌كانیان. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێگرییانه، سوپای تورك به كۆپته‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سه‌ربازان ده‌باته ناوچه‌كه.
s.m