ده‌وڵه‌تی تورك واز له موختارێك ناهێنێت
ئایهان كۆمی كه ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ جارێكی دیكه وه‌ك موختار هه‌ڵبژێردرایه‌وه، ئه‌مڕۆ دیسان له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
ئایهان كۆمی كه ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ جارێكی دیكه وه‌ك موختار هه‌ڵبژێردرایه‌وه، ئه‌مڕۆ دیسان له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
موختار ئایهان كۆمی له ١٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و له شوێنی ئه‌و قه‌یووم دامه‌زرێنرا. ناوبراو له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ جارێكی دیكه وه‌ك موختاری گه‌ڕه‌كی سوبحان-ی ناوچه‌ی ئارته‌مێت-ی سه‌ر به شاری وان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ به بیانووی ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی «پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ ڕێكخستن»ی هه‌یه، جارێكی دیكه ئه‌و موختاره‌ی له كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه. له به‌رانبه‌ردا ئایهان كۆمی ڕایگه‌یاند، جارێكی دیكه ده‌ست به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لدا گیراوه. دژبه هه‌موو فشاره‌كان له‌گه‌ڵ گه‌لی خۆمان ده‌بین.
s.m