له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری «ئازادیی كۆمه‌ڵگه» كه ڕۆژنامه‌وان گۆران پێنجوێنی له‌گه‌ڵی سازكردووه، دوران كاڵكان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه سه‌رنجی خسته سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی كوردستان و به‌تایبه‌ت بارودۆخی باشووری كوردستانی هه‌ڵسه‌نگاند.
بارودۆخی سیاسیی ئێستای هه‌رێمه‌كه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
دوران كاڵكان: پێویسته ڕووداوه‌كانی باشووری كوردستان له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆیدا هه‌ڵبسه‌نگێنین، شیكاری بكه‌ین، به‌و پێیه واتای پێبده‌ین، ڕێزی بۆ پیشان بده‌ین و ئه‌نجامه‌كانی ببینین. هه‌روه‌ها زۆر گرنگه بتوانین له بنه‌ڕه‌ته‌وه په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانیان ببینین و به‌و پێیه لێكدانه‌وه‌یان بۆ بكه‌ین. به تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی ئێستا تێیدا ده‌ژین ئه‌مه زۆر پێویسته. چونكه به‌ڕاستی شه‌ڕێكی جیهانی ده‌گوزه‌رێت. له پڕۆسهیهكداین كه وه‌ك جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م ناوی ده‌برێت. ئه‌م شه‌ڕه زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه به‌رده‌وامه، ڕاسته له لایه‌نی سه‌ربازییه‌وه سنوورداره، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی زۆر قوڵ و گشتگیرن. ناوه‌نده‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه و هه‌موو دونیا له‌خۆ ده‌گرێت، كوردستانیش ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی ئه‌م شه‌ڕه‌وه. ئێستا شه‌ڕێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه لایه‌نی سیاسی، ئابووری، ده‌روونی، كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر قوڵه. ئه‌م شه‌ڕه وه‌ك جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و دووه‌م نییه كه له ئاستێكی به‌رزی سه‌ربازیدا هێزه زلهێزه‌كان ده‌یانویست به هێزی چه‌ك فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان به‌رفره‌وان بكه‌ن، دونیا له نێوان خۆیاندا به‌ش بكه‌ن و ببنه هێزێكی جیهانگیر. جه‌نگی جیهانیی سێهه‌م به‌جۆرێكه كه ناكۆكییه‌كان زۆر زیاتر خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، زیاتر ده‌بنه ڕێكخستن، هۆشمه‌ندی و چالاكی. چینێكی زۆر زیاتر له‌نێو ئه‌م شه‌ڕه‌دا به‌شدارن. به‌تایبه‌ت نه‌بوونی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا وه‌ك ئینگلیز و ئه‌ڵمانیا، له سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانیی دووه‌میشدا وه‌ك ئه‌ڵمانیا و سۆڤیه‌ت، له سه‌رده‌می دواتریش كه وه‌ك شه‌ڕی سارد ناونرا بلۆكی ئه‌مه‌ریكا و سۆڤیه‌ت، وا ده‌كات له جه‌نگی جیهانی سێیه‌م تێكۆشان فره‌لایه‌نه بێت. هه‌موو ناكۆكییه‌كان زیاتر ده‌رده‌خات و ده‌یانخاته جوڵه‌وه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه تێكۆشانێكی قوڵتره - فرهلایهنتره. ئه‌نجامێكی گرنگی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه قۆناغێك ده‌گوزه‌رێت كه هه‌موو ڕووداوه‌كان زۆر كاریگه‌ری له یه‌كتر ده‌كه‌ن. ڕاسته ڕووداوه‌كان هه‌ندێك له چوارچێوه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆیاندا پێشده‌كه‌ون، به‌ڵام زۆر به یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندیدارن. ڕووداوێك كه ڕاسته‌وخۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی و هه‌رێمه‌كه‌ش ده‌خاته ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه ده‌كات كه به‌ڕێوه ده‌چێت. ده‌توانین ئه‌م ڕاستییه له كوردستان و هه‌موو ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینیشدا ببینین.
پێویسته له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و ڕووداوانه‌ی ئه‌و چوار مانگه له باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویاندا تاوتوێ بكه‌ین. بۆ نموونه له نێوان ڕووداوی هێرشی سه‌ر كه‌ركووك، كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه كوردیانه‌ی كه‌ركووكیان به‌ڕێوه‌ده‌برد و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زۆر ناوچه‌ی كوردی له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر عه‌فرین، په‌یوه‌ندی گه‌لێكی لێكدانه‌بڕاو هه‌یه. له ڕوویه‌كه‌وه كاتێك مرۆڤ ته‌ماشای ده‌كات ته‌نانه‌ت ده‌توانێت بڵێت له هه‌مان ناوه‌نده‌وه پیلانیان بۆ داڕێژراوه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییه‌كی دانه‌بڕاویان به ڕووداوی پێشتره‌وه هه‌یه كه ئه‌ویش بنكه‌وتنی داعشه له ڕه‌قا. هه‌موو ئه‌مانه له‌سه‌ر بنكه‌وتن و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌های سیاسی داعش له ڕه‌قا كه وه‌ك پایته‌ختی خۆی دیاری كردبوو، په‌ره‌یانسه‌ند. له‌م واتایه‌دا پێویسته ئێمه گرنگی به داستانی سه‌ركه‌وتنی ئازادیی ڕه‌قا بده‌ین. ڕه‌قا هه‌رێمه‌كه‌ی له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه هه‌ژاند. به‌جۆرێك له یه‌مه‌نه‌وه تا لوبنان، له سعوودیه‌وه تا فه‌له‌ستین، له عێراقه‌وه تا ئێران ڕێگه‌ی بۆ جوڵانه‌وه‌یه‌كی نوێ كرده‌وه. چونكه هاوینی ساڵی ٢٠١٤ش كه داعشیان خسته جوڵه‌وه، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له ساتێك‌دا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبوو. هه‌ربۆیه ئه‌و تێكۆشان و سه‌ركه‌وتنه‌ی شكستی به داعش هێنا، به هه‌مان شێوه كورستان، هه‌رێمه‌كه و هاوسه‌نگییه سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ژاند. بێ گومان ئه‌وه‌ی له پشت ئه‌م شێوه به‌رخۆدان و سهركهوتنهوهیه له ڕه‌قا، ئه‌و به‌رخۆدانه‌یه كه له سوور، جزیر، نسێبین، شرنا‌خ و گه‌ڤه‌ر له به‌رانبه‌ر فاشیزمی مه‌هه‌په و ئاكه‌په پیشاندرا. ئه‌گه‌ر له به‌رانبه‌ر هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه و جینۆسایدكاریی فاشیزم به‌رخۆدانی گه‌لی باكووری كوردستان له ٢٤ی ته‌مووزی ساڵی ٢٠١٥ دا نه‌بوایه، هه‌رگیز ڕۆژئاوای كوردستان نه‌یده‌توانی بگاته ئاستێكی سه‌ربازی وه‌ها كه به یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ گه‌لی عه‌ره‌بدا، بتوانێت داعش له پایته‌خته‌ی خۆیدا ڕووبه‌ڕووی شكست بكاته‌وه. هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه له‌م ئاسته‌دا په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه، له‌ناو یه‌كدا هاوته‌ریبن. بێگومان دووباره ده‌مه‌وێت بڵێم پێویسته هه‌وڵبده‌ین له تایبه‌تمه‌ندی خۆیی ڕووداوه‌كان تێبگه‌ین، به‌ڵام ئه‌م بابه‌تانه ئه‌گه‌ر له یه‌كتر جیابكرێنه‌وه ئه‌نجامێكی ڕاستمان ناده‌نێ و به‌ره‌و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی تهسكمان ده‌بات. هه‌روه‌ها ده‌بێت بتوانین هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م ڕووداوانه ببینین، له‌نێو په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویدا لێیان بڕوانین و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان به‌پشتبه‌ستن به‌م ڕاستییانه ئاشكرا بكه‌ین. مه‌گه‌ر ئه‌مه بتوانێت به‌ره‌و ئه‌نجامێكی ڕاستمان به‌رێت.
من زۆر زێده نامه‌وێت جارێكی دیكه له‌سه‌ر بارودۆخی باشووری كوردستان بۆچوونی خۆم باس بكه‌م. چونكه زۆر گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و هه‌ڵسه‌نگێنرا. سه‌رله‌نوێ هه‌ڵسه‌نگاندن زۆر پێویست ناكات، به‌ڵام بێ گومان بۆچی له كه‌ركووك و گه‌رمیان به‌رخۆدان نه‌كرا؟ بۆچی ئه‌م ناوچانه نه‌پارێزران؟ بۆچی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌غداد تا ئه‌م ئاسته په‌یوه‌ندییه‌كان خراپ كران و بۆ ئه‌نجامه‌كه‌یشی ئاماده‌كاری نه‌كرا؟ ئه‌م پرسیارانه پرسیاری سووتێنه‌رن و تا ئێستاش پێویستی به پرسكردن هه‌یه. پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بیربكرێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی قوڵتر بكرێت. له‌م بابه‌ته‌دا خه‌تا ئه‌نجامدراوه، سیاسه‌تی هه‌ڵه به‌ڕێوه‌براوه و پێویسته ئه‌مانه ببیندرێن، ڕه‌خنه‌یان لێ بگیرێت و تێپه‌ڕێنرێن. پێویسته خاوه‌نی ئه‌م سیاسه‌تانه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه پیشان بده‌ن و هه‌ڵه‌كان ڕاست بكه‌نه‌وه.
به ڕای ئێوه ڕووداوه‌كانی كه‌ركووك ده‌بێته ئه‌زموونێك بۆ خه‌ڵك و هێزه‌سیاسییه‌كان؟
دوران كاڵكان: به‌ڵێ؛ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك هه‌یه، بێ گومان مرۆڤ ناتوانێت بڵێت نییه. له ی.ن.ك و پ.د.ك-وه تا هه‌موو هێزه‌كان. ناچاریشن كه لێپرسینه‌وه‌یان هه‌بێت، هه‌موویان بینیان ئه‌م كاره وه‌ها نابێت. چونكه زۆر خۆیان برده‌پێش، به‌ڵێنیان به خه‌ڵك دا، هه‌موو شتێك له‌ژێر به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌واندا بوو، به‌ڵام جێبه‌جێیان نه‌كرد. هه‌ربۆیه ده‌بێت خۆیان هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانیان ڕوون بكه‌نه‌وه، ده‌بێت بتوانن خۆیان له‌م بارودۆخه ده‌ربخه‌ن. هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی خۆلێپرسینهوه هه‌یه. ئه‌م هه‌ڵوێسته له ی.ن.ك و پ.د.ك-دا ده‌بینرێت. به‌ڵام چه‌نده ڕاسته، چه‌نده له ئاستی پێویستدایه، چه‌نده ئه‌م لێپرسینه‌وانه گشتگیرن؟ بێگومان بابه‌تی گفتوگۆیه. پارچه‌بوون هه‌یه، بڵاوبوونه‌وه هه‌یه، ڕووكه‌شی هه‌یه. هه‌وڵده‌درێت كۆمه‌ڵێك ئه‌نجام به‌ده‌ست بخرێت، به‌ڵام ناتوانین بڵێین له ئاستێكی ڕاست و پێویستدایه. ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بوایه به‌ڕاستی كێشه‌كانی باشووری كوردستان زۆر به‌خێرایی چاره‌سه‌ر ده‌بوون. كێشه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و كێشه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بوو. ده‌یانتوانی له لایه‌نی ئه‌رێنییه‌وه كاریگه‌ری له یه‌كتر بكه‌ن. هه‌روه‌ها كێشه‌كانی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رانی باشووری كوردستان و كه‌جه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بوو. له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی كێشه‌كانی نێوان ئه‌وان و په‌كه‌كه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بێت. له ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌مانه بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌زووترین كات هه‌نگاوی پراكتیكی ده‌نران. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێت هه‌لومه‌رجێكی داخراو بۆ ئه‌م باسانه نییه و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه‌س ئه‌مانه ڕه‌ت ناكاته‌وه و ناتوانێت ڕه‌تی بكاته‌وه، به‌ڵام شتێك كه به چاو ببینرێت و په‌نجه‌ی بخرێته‌سه‌ر نییه و پێشناكه‌وێت. كه‌واته هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تی و لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له‌خۆ هه‌یه، به‌ڵام قوڵ نییه و له ئاستی پێویستدا نییه. له ڕاستیدا له لایه‌نێكه‌وه له ئاستی پێویستدایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه زۆر باش لێپرسینه‌وه ده‌كات. ئه‌مه زۆر گرنگه، كۆمه‌ڵگه‌ی باشوور به‌ڕاستی لێپرسینه‌وه ده‌كات. سه‌ره‌تا كه‌مێك به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌یان كرد و كاردانه‌وه‌یان پیشاندا، ئێمه ئه‌مه‌مان زۆر له نزیكه‌وه هه‌ست پێكرد. ڕاسته‌وخۆ له به‌رانبه‌ر زۆر ڕێكخستن ناڕه‌زایی پیشاندرا، به سه‌رهه‌ڵدانی توند له به‌رانبه‌ر ئه‌م سیاسه‌تانه هه‌ڵوێستیان پیشاندا. ئه‌مه كاردانه‌وه‌یه‌ك بوو له به‌رانبه‌ر پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كان له كه‌ركووك و گه‌رمیان و لێپرسینه‌وه بوو له‌م پاشه‌كشه‌یه. ئه‌و ناڕه‌زاییانه كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته بوو له ده‌روونی كۆمه‌ڵگه‌دا. هه‌موو ئه‌مانه‌یان به نه‌فره‌ت و كاردانه‌وه ده‌ربڕی. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی پیشاندا كه به‌ڕاستی گه‌لی باشوور لێپرسینه‌وه ده‌كات، هه‌وڵده‌دات تێبگات. زۆر ڕێكخراو نییه، په‌روه‌رده‌كراو نییه و زۆر قوڵ نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕابردوویه‌كی مێژوویی هه‌یه. بنه‌مایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، كولتوورێكی به‌رخۆدانی هه‌یه، خه‌یاڵی ژیانی ئازادی هه‌یه، كاردانه‌وه‌ی هه‌یه. كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بێ كاردانه‌وه، بێ هۆشیاری و ته‌سلیمبوو نییه. له ڕووی مێژووییه‌وه، له دونیادا كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه هیچ ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می ده‌وڵه‌ت نه‌بووه كۆمه‌ڵگه‌ی باشووری كوردستانه. به‌م ڕووداوانه كۆمه‌ڵگه‌ی باشووری كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاشكرا پیشانیدا كه ته‌سلیمی ئه‌و دهوڵهتۆكهیهی ده‌خوازرێت له هه‌ولێر ئاوابكرێت نابێت و بێجگه له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دیكه قبووڵ ناكات.
له‌م واتایه‌دا، زانست، ئیراده و كاردانه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. هێزی لێپرسینه‌وه‌ی پێشده‌كه‌وێت و پشتبه‌ستوو به‌مه ناڕه‌زاییه‌كانی ده‌ربڕی و پیشانی دا كه ئه‌وه قبووڵ ناكات. به‌ڵێ پاشه‌كشه ڕوویدا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی كۆمه‌ڵگه دانا، هه‌ندێك وتیان ئه‌مه له كۆمه‌ڵگه‌دا شكانی دروستكردووه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه ئه‌مه‌ی نه‌گه‌یانده شكان. بهكاردانهوهكانی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و پیشانیدا كاریگه‌رییه‌كانی قبووڵ ناكات و به شایسته‌ی خۆی نابینێت. ویستی پیشانی بدات كه هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی به گونجاو بینیوه. به‌ڕاستی پاشه‌كشه‌كردن هه‌ستی شه‌رمه‌نده‌یی ئاواكرد، ئه‌گه‌ر هه‌ستی شه‌رمه‌نده‌یی درووست هه‌ڵسه‌نگێندرێت هه‌ستێكی زۆر شۆڕشگێڕانه‌یه. وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه به درێژایی مێژوو به‌رخۆدانی كردووه ئه‌مه‌ی قبووڵ نه‌كرد، ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییه‌تییه‌كان بوو. هه‌ندێك ده‌ڵێن وا ڕوخاندیان وا سووتاندیان، ئه‌مانه واقعی كاره‌كه نین و ڕاستینه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ناگۆڕێت. ئه‌وه‌ی بنه‌مایه ئه‌وه‌یه كه گه‌ل ئه‌م پاشه‌كشه‌یه‌ی قبووڵ نه‌كرد. ئێستاش له‌گه‌ڵ به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له عه‌فریندا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازانه‌ی نوێ هه‌یه. سه‌ره‌تا ناڕه‌زاییه‌كانی له به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌كانی كه‌ركووك وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی نه‌فرین ده‌ربڕی، ئێستاش له به‌رانبه‌ر هێرشی فاشیستانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، له هه‌موو كه‌س زیاتر باشووری كوردستان له‌گه‌ڵیدا ئاوێته‌بوو. ئه‌مه كاتێك كه به‌رخۆدانێكی نوێی وه‌ك سێ ساڵ پێش ئێستای كۆبانێ، له عه‌فرین و ڕۆژئاوا بۆ هه‌موو كوردان و مرۆڤایه‌تی ژیایه‌وه. باشوور له‌م به‌رخۆدانه‌دا خۆی بینییه‌وه، مێژووه‌كه‌ی بینییه‌وه. ئه‌وه‌ی بینی كه پێویستبوو له كه‌ركووك و گه‌رمیان كرابوایه. له‌وه‌ی كه له‌وێ نه‌كراوه تێگه‌یشت و خاوه‌نداری له‌وه‌ی له عه‌فرین ده‌كرێت، كرد. ئه‌وه‌ی پێویستبوو بكرایه و نه‌كرا ئه‌مڕۆ له عه‌فرین ده‌كرێت، خاوه‌نداره‌تی له خه‌باتی عه‌فرین كرد و به وره‌یه‌كی گه‌وره‌وه خاوه‌نداره‌تی لێ ده‌كات. گه‌نجانی باشوور، ژنان، پێشمهرگهكۆنهكان و هه‌موو كۆمه‌ڵگه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت باش لێی تێده‌گات و ئه‌وه‌ی تێی ده‌گات ده‌یكاته هه‌ڵوێست. جۆش و چالاكیی باشووری كوردستان له ڕاوه‌سته، هه‌ڵوێست و ڕۆحێكی نوێ‌دا ده‌ژیت. ئه‌مه‌ش بارودۆخێكی زۆر گرنگه.
ئایا به‌م هۆیه‌وه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی و سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژئاوا له باشوور بووه ڕۆژه‌ڤ؟
دوران كاڵكان: یه‌كێك له نیشانه‌كانی قوڵایی لێپرسینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی باشووری كوردستاندا ئه‌م خاڵه بوو. بۆچی ڕۆژئاوای كوردستانیان خسته ڕۆژه‌ڤی خۆیانه‌وه؟ چونكه ته‌ماشای ڕووداوه‌كانی كه‌ركووك و شوێنه‌كانی دیكه‌یان كرد، ته‌ماشای ڕووداوه‌كانی كۆبانێ، حه‌سه‌كه، ڕه‌قا هه‌تا دێره‌زۆریان كرد و به‌راوردێكیان كرد. ئه‌مه‌ش بووه هۆی لێپرسینه‌وه. له وه‌ڵامی پرسیاری هۆكاری ڕووداوه‌كاندا، ڕۆژه‌ڤی سیسته‌م هاته به‌ر باس. سیسته‌می پشتبه‌ستوو به كۆمه‌ڵگه، سیسته‌مێكه كه كۆمه‌ڵگه به ئیراده ده‌كات. ڕاستینه‌ی سیسته‌مێك كه خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات ئاشكرابوو. ئه‌گه‌ر سیسته‌مێك وه‌هابێت له‌وێ به‌رخۆدان له‌دایك ده‌بێت، ئه‌گه‌ر سیسته‌م وه‌ها نه‌بێت و پشت به ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه نه‌به‌ستێت، تاك به‌ناوی كۆمه‌ڵگه هه‌وڵده‌دات ئیراده به‌كاربهێنێت و ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌ستبه‌سه‌ر بكات. ڕاستینه‌ی خۆی وه‌ك ڕاستینه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌سه‌پێنێت. به‌مه‌ش له‌وێ به‌رخۆدانێك درووست نابێت و ڕووداو و دیارده‌كان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هێزه تاكگهرایهی خۆی وه‌ك ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه له قه‌ڵه‌مداوه ده‌بێت. ئه‌و هێزه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌بینێت خۆی ناخاته مه‌ترسییه‌وه. ته‌ماشای ڕاستینه‌ی بارودۆخی ده‌روونی و هه‌ستی كۆمه‌ڵگه ناكات، بیر له‌وه ناكاته‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌ڵگه چییه، به‌ڵكو بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه. له‌م كاته‌شدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و و كۆمه‌ڵگه ناكۆك ده‌بن و به‌ریه‌ككه‌وتن ڕووده‌دات. به‌ڵام ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه دیموكراتییه و له ده‌ستی خودی خه‌ڵك دایه، وا ده‌كات كۆمه‌ڵگه خۆی كاری خۆی بكات. خه‌باتی ئابووری، كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی ڕێكده‌خات. كاتێكیش ڕووبه‌ڕووی هێرشێك ده‌بێته‌وه، خۆی ده‌پارێزێت. چۆن ژیانی خۆی له ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه ڕێكده‌خات، چۆن سیسته‌می ناوخۆ و ئاسایشی خۆی ڕێكده‌خات، وه‌هاش له به‌رانبه‌ر هێرشی ده‌ره‌كی ده‌توانێت خۆی بپارێزێت. هه‌ندێك ده‌ڵێن كۆمه‌ڵگه ناتوانێت ئه‌مه بكات، مه‌گه‌ر ته‌نیا كه‌سی پرۆفیشیناڵ بتوانێت بیكات. واته ده‌ڵێن: سوپا ده‌توانێت ئه‌مانه بكات، ده‌بێت سوپای گه‌وره‌تر ئاوا بكه‌ین و ژماره‌كانیان زیاتر بكه‌ین، هه‌موو شتێك ده‌بێت بده‌ینه ئه‌و هێزه سه‌ربازییانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگه و به‌رهه‌مهێنان دابڕاون. ئه‌مه ڕوانینێكی زۆر هه‌ڵه‌یه، زۆر ئاشكرایه كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه. ئه‌وانه‌ی به‌م جۆره بیرده‌كه‌نه‌وه له هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی هێزدان له ده‌ستی خۆیاندا. به‌رژه‌وه‌ندیی ماددیی ژیانی خۆیان له سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌بینن. بۆیه به‌م جۆره بیرده‌كه‌نه‌وه. له ئه‌نجامدا هه‌موو شتێك به به‌رژه‌وه‌ندی، مووچه و پاره‌ی خۆیانه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه. له‌به‌رئه‌مه پرۆفیشیناڵبوون یان شه‌ڕی ته‌كنیكی ئه‌نجام دیاری ناكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌نجام دیاری ده‌كات هه‌ڵوێستی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌یه، ئاستی هوشیاربوونهكهیهتی، ئیرادهكهیهتی، به‌شداربوونیه‌تی. به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئاستی به‌كارهێنانی ته‌كنیكی مرۆڤ و به‌شداریكردنی له شه‌ڕدا به په‌روه‌رده‌یه‌كی درووست گه‌وره بكرێت، ببێته خاوه‌نی هوشیاربوونهوهیهكی درووست، بێگومان ده‌یگه‌یه‌نێته ئاستێك له به‌رانبه‌ر هه‌موو دو‌ژمنێك ڕابووه‌ستێت. ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده و هێزی ته‌كنیكی كه‌م بێت، زیاتر قوربانی ده‌دات و خوێنی ده‌ڕژێت له شه‌ڕدا. به‌ڵام دیسان ئه‌وه‌ی سه‌رده‌كه‌وێت بێگومان ئه‌و ده‌بێت. لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم؛ دیموكراتی ده‌تگه‌یه‌نێته سه‌ركه‌وتن و پێشتدهخات. دیموكراتی ڕۆح، جۆش و وزه‌ت پێده‌به‌خشێت. دیموكراتی یه‌ك ده‌كات به هه‌زار، ده‌وڵه‌مه‌ندی ئاوا ده‌كات، به‌رهه‌م پێشده‌خات. دیكتاتۆری ده‌وڵه‌ت و هێزهپاكتاوكارهكان چه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌بێت، بچووكی ده‌كه‌نه‌وه. له چه‌ند ده‌ستێكدا كۆیده‌كه‌نه‌وه و ناوه‌ندێك ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت. هه‌ندێك ته‌ماشایان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ته‌ماشاكه‌ن چه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ندین. باشه، ته‌نها ته‌ماشای ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده مه‌كه، ته‌ماشای ناوه‌ندی هه‌ژاران بكه‌ن با بتبینین. به‌ڵێ، له چنگی هه‌ندێك كه‌سدا ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كی گه‌وره درووست بووه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر چیدا بووه؟ به چ قوربانیدانێك بووه؟ كاتێك ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه له‌وێ هه‌یه، كۆمه‌ڵگه چی لێهاتووه، خراوه‌ته چ بارودۆخێكه‌وه؟ جوگرافیا و سرووشت به چ بارودۆخێك گه‌یشتووه؟ چۆن پاكتاو كراوه؟ جارێكیش ته‌ماشای ئه‌مانه بكه.
دیموكراتی ئه‌مه ناكات، نه ئه‌و مشته ده‌وڵه‌مه‌ندییه و نه پاكتاوكردنی سرووشت. هه‌موو پێكه‌وه به ئازادی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌خشینی هاوسه‌نگ، له‌نێو دهوڵهمهندییهكاندا به‌های ژیانی خۆی ده‌ئافرێنێت. ژیانیش به‌م جۆره‌یه و پاراستنیش به‌م جۆره‌یه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه شتێك له دیموكراتی به به‌هاتر نییه. ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێین دیموكراتی، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی گه‌ل و بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕێكخراوه. به جۆرێك، به خۆڕێكخستن و به ئیراده‌كردن بگاته ئاستێك كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، هیچ فه‌رمانڕه‌واییه‌ك نه‌ناسێت.
بۆ به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له عه‌فرین، هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به ڕۆحی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌رپێن، به‌تایبه‌ت له باشووری كوردستان زۆر به به‌رفره‌وانییه‌وه خاوه‌نداره‌تی له‌و به‌رخۆدانه ده‌كرێت، له ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌مه له داهاتوودا چی له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ كوردان دێنێت؟
دوران كاڵكان: به‌ڵێ؛ ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له عه‌فرین وه‌ك به‌رخۆدانی كۆبانێ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره تۆمار ده‌كات. وه‌ك چۆن له كۆبانێ فاشیزمی داعش تووشی یه‌كه‌مین شكستی خۆی بوو و گه‌یشته قۆناغی له‌ناوچوون، له كۆتاییشدا له ڕه‌قا تووشی ژێركه‌وتنی مێژوویی خۆی بوو، فاشیزمی توركیاش له عه‌فرین ڕووبه‌ڕووی یه‌كه‌م ژێركه‌وتنی خۆی ده‌بێته‌وه. لێره‌وه قۆناغی ژێركهوتنهكانی فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په له ئامه‌د، وان و ئه‌نكه‌ره، ده‌گاته ئاستی ڕووخان. ئه‌مه‌ش بۆ كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین زۆر گرنگه. پێشكه‌وتنی پڕۆسه‌یه‌كی به‌م جۆره به‌ره‌و ڕووخاندنی فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په، فاشیزمی توركێتی، فاشیزمی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی، هه‌م سیاسه‌ت و زهنیه‌تی نكۆڵی و له‌ناوبردنی سه‌ر كوردستان ناهێڵێت، هه‌م ڕێگه له به‌رده‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و ئازادیی كوردستان ده‌كاته‌وه. به ڕاستیش له ڕووی ژیان، زیهنیه‌ت سیاسه‌ته‌وه دیموكراتی بۆ توركیا دێنێت. له كوردستانی ئازاد و توركیای دیموكراتیدا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌دیموكراتی ده‌بێت. له هه‌موو كوردستاندا چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه‌ی كێشه‌ی كورد، وا ده‌كات هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پێكه‌وه به ئاشتی بژین. ناڕاسته‌وخۆ به‌و ئازادی و دیموكراتییه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پێش ده‌كه‌وێت، مرۆڤایه‌تی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی ڕێپێوانی مێژوویی ئازادیی خۆی ئه‌نجام ده‌دات. چونكه فاشیزم به‌و زینهنیهتهی كه له توركیادا هه‌یه چوارچێوه‌ی سیاسی وه‌رگرتووه. سیاسه‌ت و زهنیهتێكی شۆڤێنیست له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا له پێكهاته‌ی جه‌ماعه‌تی ئیتیحاد و ته‌ره‌قیدا له توركیا دروست بوو. ئه‌و فاشیزمه‌ی به ناوی هیتله‌ر، مۆسۆلۆنی، سه‌دام و فرانكۆ ناویان ده‌ركرد، له بناغهیاندا فاشیزمی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی هه‌یه. توخمی فاشیزم له‌وێیه، له‌وێ له‌دایكبووه و سه‌د ساڵه هێرش ده‌كات. هێرشی گه‌لانی ئه‌نادۆڵ و میزۆپۆتامیای كرد. ئه‌رمه‌نییه‌كان، ڕۆمه‌كان و سوریانییه‌كانی كۆمه‌ڵكوژكرد. هه‌موو گه‌ل و كولتووره‌كانی له‌ناوبرد، له نێو ئه‌وانیشدا هه‌ره زێده هێرشی كرده سه‌ر كوردان و زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه بێ وه‌ستان به‌رده‌وامه. جینۆسایدی كوردان ئه‌نجام ده‌دات. به جینۆسایدكردنی كوردان، پارچه‌بوونی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و بنه‌مای سیسته‌مێكی دیكتاتۆری به‌م جۆره ئاوا كرا. به‌م جۆره باڵاده‌ستبوونه‌وه‌ی زهنیه‌ت و سیاسه‌تی فاشیزم له توركیا، زیهنیه‌ت و سیاسه‌تی فاشیزمی به دونیادا بڵاوكرده‌وه. شكستهێنان به سه‌رچاوه‌ی فاشیزم و كۆمه‌ڵكوژی كه له‌نێو زیهنیه‌ت و سیاسه‌تدایه، به واتای ڕزگاركردنی مرۆڤایه‌تییه له به‌ڵای فاشیزم له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و هه‌موو دونیادا. ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری له دونیا و مرۆڤایه‌تی ده‌كات.
بێگومان ئه‌وه‌ی له بونیادنانی ئه‌م ئه‌نجامه‌دا خاوه‌نی به‌شی هه‌ره گه‌وره‌یه گه‌لی كورد و تێكۆشانه ئازادییهكهیهتی كه به قاره‌مانانه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری زۆری ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی له‌سه‌ر ده‌بێت كوردستانه. بۆیه كاتێك ئه‌م تێكۆشانه به‌ڕێوه ده‌بات، له كوردستان زانستی ئازادی زۆر پێشده‌كه‌وێت و ڕۆحی به‌رخۆدان و قاره‌مانه‌تی زۆر گه‌وره ده‌بێت. له هه‌مان كاتدا چه‌مكی یه‌كێتیی دیموكراتی تا ده‌چێت زیاتر پێشده‌كه‌وێت. تا به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له عه‌فرین به‌رده‌وام بێت و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن بڕوات، هۆشیاریی یه‌كێتیی دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژئاوا، ڕۆژهه‌ڵات، باكوور، باشوور و هه‌موو كوردستان به‌ره‌و پێشتر ده‌چێت. هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ یه‌ك پێشده‌كه‌ون. سه‌ركه‌وتنی عه‌فرین له هه‌موو كوردستان ڕۆحی یه‌كێتیی دیموكراتی و به‌رخۆدان پێشده‌خات. هه‌موو به‌رخۆدانه‌كانی شه‌قامی كوردیش ده‌بنه هێز بۆ به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له عه‌فرین و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی ده‌به‌ن. ئه‌مانه ئه‌وه‌نده هاوته‌ریبی یه‌كترن، له‌م ڕووه‌وه ده‌توانین بڵێین كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو پارچه‌كان به ئه‌رێنی درووست كردووه و ده‌یكات. كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له هه‌موو ڕێكخراو و ڕێكخستنه‌كان ده‌كات. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌مه ڕۆژ به ڕۆژ هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌موو پارچه‌كاندا به‌ره‌و سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی ده‌بات. دیموكراتیی كورد له هه‌موو پارچه‌كاندا پێش ده‌كه‌وێت، هه‌ریه‌ك ده‌بنه نموونه‌ی دیموكراتییهك كه ڕووناكی بۆ هه‌ركه‌س هه‌بێت. ده‌بێته سیسته‌مێكی نموونه بۆ پێشخستنی هێزی ناخ، جه‌وهه‌ر و ڕۆحی كۆمه‌ڵگه. ئه‌مه‌ش به گشتی به یه‌كێتیی هه‌موو پارچه‌كان به‌ره‌و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڕوات. له ساڵی ٢٠١٣ دا له ئاستێكی زۆر گرنگدا هێڵێكی به‌م جۆره‌ی تێكۆشان درووست ببوو، له به‌رده‌م تێكۆشانی كوردستاندا ئه‌وه تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بوو. ئێستاش ئه‌م تێكۆشانه گه‌وره‌یه‌ی له ڕۆژئاوا، باشوور و باكووردا به‌ڕێوه ده‌چێت، به ئاوێته‌بوونی له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی عه‌فرین، بێ گومان له ئاستێكدا كه ببێته مۆدێلی دیموكراتی گه‌لان، ڕێ له به‌رده‌م كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ده‌كاته‌وه. له تێكۆشانێكی به‌م جۆره‌دا هه‌موو پارچه‌كان به‌شدار ده‌بن و ڕۆڵ ده‌گێڕن. هه‌موو تێكۆشان و جوڵانه‌وه ئازادیخوازه‌كان له پارچه‌كاندا ڕۆڵی خۆیان ده‌گێڕن و كاریگه‌رییان ده‌بێت. بێگومان له‌نێو ئه‌مانه‌شدا پێشكه‌وتنه‌كانی باشووری كوردستان خاوه‌نی ڕۆڵێكی گرنگتر ده‌بن، چونكه باشووری كوردستان هه‌م له ڕووی ئه‌رێنی هه‌م له ڕووی نه‌رێنیه‌وه له‌م پڕۆسه‌یه‌دا خاوه‌نی هێزێكی كاریگه‌ری گه‌وره‌یه. له ڕووی ئه‌رێنییه‌وه كاریگه‌ری ده‌كات، چونكه به به‌رده‌وامی به‌رخۆدانی هه‌یه، هه‌میشه خه‌ونێكی ئازادیی هه‌یه. له ڕوی نه‌رێنیشه‌وه كاریگه‌ری ده‌كات چونكه پارچه‌بوونی زۆری تێدا هه‌یه، ئاره‌زووی پشتبه‌ستن به هێزه ده‌ره‌كییه‌كان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نابه‌جێ گرووپێك له ده‌وری چه‌مكی به‌رژه‌وه‌ندیپه‌رستی كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان زۆر سه‌خت ده‌كات. ئه‌مه هه‌م كاریگه‌ری نه‌رێنی له باشووری كوردستان و پێشكه‌وتنی ئازادیی و دیموكراتی ده‌كات، هه‌میش كاریگه‌ری نه‌رێنی له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كات. له ڕووی مێژوییشه‌وه ئه‌مه‌مان له ڕابردوودا بینیوه و هه‌نوكه‌ش ده‌یبینین. هه‌ر بۆیه ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌م مانگانه‌ی دواییدا له باشووری كوردستان به‌دی ده‌كرێن و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێن، فرسه‌تی گه‌وره‌ی مێژوویی ده‌خه‌نه به‌رده‌ست. چونكه پێشكه‌وتنه‌كان هه‌م هێزی به‌رخۆدان به‌هێز ده‌كه‌ن، هه‌م كاریگه‌ری هێزه بهرژهوهندیپهرستهكان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و ڕێگه له‌پێش یه‌كێتیی دیموكراتی، سیاسه‌تی دیموكراتی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
ئێمه له‌و بڕوایه‌داین ئه‌م پڕۆسه‌یه شوێنپه‌نجه‌ی زۆر كاریگه‌ری خۆی جێده‌هێڵێت، تا ده‌چێت قۆناغی هێزه بهرژهوهندیپهرستهكان، گرووپه بهرژهوهندیپهرستهكان تێده‌په‌ڕێت. ئیدی كه‌وتوینه‌ته ناو پڕۆسه‌یه‌ك كه پێناسه‌ی تێپه‌ڕاندنی ئه‌مانه ده‌كات. جاری یه‌كه‌مه هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌م جۆره ده‌ستپێشخه‌ری و ئیراده درووست ده‌كات و ده‌گاته خاڵی بهكاریگهربوون، هێزه نۆكه‌ره‌كان و تۆڕی به‌رژه‌وه‌ندیپه‌رستان تێده‌په‌ڕێنێت و به‌م ئاسته بێكاریگه‌ریان ده‌كات. له كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌م پێشكه‌وتنه ڕۆژانه خۆی له گفتوگۆكاندا ده‌بینێته‌وه، ده‌بێته چالاكیی پشگیری عه‌فرین، خواستی دیموكراتی، بانگی چاره‌سه‌ری كێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. سبه‌ینێش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌گێڕێت. هه‌تا ئێستا هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ندێك له سه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌براون، به‌ڵام له بارودۆخی ئێستادا زۆر له‌وه ناچێت به‌و جۆره بێت. جاری یه‌كه‌مه سیسته‌می هه‌ڵبژاردنێك كه خه‌ڵك ئیراده‌ی خۆی تێدا پێناسه ده‌كات به‌دی ده‌كرێت. لێره‌دا ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
ئایا ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش ده‌كات؟
دوران كاڵكان: ئه‌و چالاكی و هوشیاربوونهی ئێستا هه‌یه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گرنگیشی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌بێت و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بارودۆخێكی نوێ بۆ بهدیموكراتیبوون و یه‌كێتیی دیموكراتی ده‌هێنێت. ئێمه هه‌نگاوی ئه‌م پێشكه‌وتنانه ده‌بینین و ئه‌وه‌یشی پێویسته ڕووبدات ده‌بێت ئه‌مه بێت. چونكه باشووری كوردستان و پارچه‌كانی دیكه و عێراقیش پێویستی به‌مه هه‌یه. له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی شایسته‌ی مێژووی به‌رخۆدان، كولتوور و ئاستی زانستیی كۆمه‌ڵگه‌شه ئه‌مه‌یه. ئه‌نجامێكی به‌م جۆره ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا درووست ببێت. هه‌ڵبژاردنه‌كان بێگومان خاڵێك پێكدێنن، چونكه هه‌موو شتێكیش هه‌ڵبژاردن نیه. دیموكراتی ته‌نها هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو كاریگه‌ریی كۆمه‌ڵگه و بهرێكخراوهیی خستنه مه‌یدانی ئیراده ئازادهكهیهتی. له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه كۆمه‌ڵگه ده‌توانێت ئه‌م ئیراده‌یه پیشان بدات و هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بێگومان تابلۆیه‌كی ئه‌مه ده‌بێت. بێگومان ئاستی ئه‌مڕۆی گه‌ل، هه‌ڵبژاردن و تێكۆشانی دیموكراتیی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیش به كامڵبوونێكی گه‌وره به‌ڕێوه ده‌بات. گه‌ل له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌و هێز و كه‌سه ئازادیخوازانه هه‌ڵده‌بژێرێت كه به‌ڕاستی خزمه‌تی ده‌كه‌ن، باوه‌ڕ به یه‌كانگیربوونی كوردستان، پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان و دیموكراتی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها پشت به هێزی كۆمه‌ڵگه ده‌به‌ستن.
له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌بژێرن كه نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی دیموكرات ده‌بن. له‌م لایه‌نه‌وه هه‌ر هه‌نگاوێك بنرێت و هه‌ر پێشكه‌وتنێك له باشووری كوردستان، ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كات كه چه‌ندین ساڵه گه‌یشتۆته حاڵی شێرپه‌نجه. چونكه دۆخێكی وه‌ها ده‌خوڵقێنرێت كه گوایه ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر نابن و تێناپه‌ڕن. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه قه‌ده‌ری ئه‌و گه‌له بێت، هه‌وڵده‌درێت قبووڵ بكرێت. ئه‌مانه ڕاست نین، بێگومان هه‌ڵه‌ن. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م كێشانه له نهجوڵانهوهی كۆمه‌ڵگه و مانه‌وه‌ی بڕیار له ده‌ستی گرووپێكی بهرژهوهندیپهرستدا سه‌ریانهه‌ڵداوه. پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی ئه‌مه‌ی شكاند. ئه‌مه زۆر گرنگه.
ئایا ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو له باشوور ڕوویاندا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
دوران كاڵكان: ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستی پێكرد، له باشوور و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیشدا ئه‌م ڕۆح و چه‌مكه‌ی شكاند. له جێی ئه‌مه‌ش ڕۆحیهتێك، چه‌مكێك و ڕوانینێكی چارهسهرگهرانهتری خسته‌ڕوو كه زیاتر پشت به هێزی خۆیی ده‌به‌ستێت. گۆڕانكارییه‌كی زۆر گه‌وره هاته ئاراوه، له ڕاستیدا شۆڕش به‌رپابوو. واتا خاڵهنهرێنییهكان و ڕاستییه ئه‌رێنییه‌كانی سه‌ركه‌وتنه‌كان، له هه‌ستی كه‌سایه‌تیی كورد-دا شۆڕشی ڕۆح و فیكری دایه هێنایه ئاراوه. یه‌كێكیش له‌و مه‌یدانانه‌ی هه‌ره زێده ئه‌م شۆڕشه‌ی تێدا به‌دی كرا و ده‌كرێت، باشووری كوردستانه. ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مه‌ش له پشتگیریكردنهكانی عه‌فریندا زۆر به‌ئاشكرا دیاره. له هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له به‌رانبه‌ر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك بۆ عه‌فرین، زۆر به‌ڕوونی دیاره و ده‌یبینین. له كاتێكدا كه شه‌ش مانگ به‌ر له ئێستا به‌م جۆره ته‌ماشای رژێمی توركیا نه‌ده‌كرا، هیوایان پێی هه‌بوو، چاوه‌ڕوانیان لێی هه‌بوو. ئامانه هه‌موو شكان. ده‌یانگوت ناكرێت باشووری كوردستان هه‌ڵوێستی هه‌بێت له به‌رانبه‌ر توركیا، به‌ڵام زۆر به‌ڕوونی ده‌ركه‌وت كه چۆن ئێستا له به‌رانبه‌ر هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین باشووری كوردستان به‌رخۆدان ده‌كات. له به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، له ئێستاوه دیاره وه‌ك عه‌فرین ئه‌م گه‌له به‌رخۆدان ده‌كات.
ئیدی ئه‌مه زۆر به‌ئاشكرا دیاره له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا، له باشووری كوردستان تا باكوور له به‌رانبه‌ر ئه‌و زهنیه‌ته فاشیسته جینۆسایدكارییهی كه توركیا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، پێویسته خۆپاراستن به‌هێز بكرێت. ته‌نانه‌ت پێویسته سیسته‌می پاراستن بونیاد بنرێت و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه جوڵانه‌وه‌ی دیموكراتی فره‌وان بكرێت. كۆمه‌ڵگه جاری یه‌كه‌مه ده‌بێته خاوه‌نی هۆشیارییه‌كی ئه‌وه‌نده به‌رچاو. پێشكه‌وتنه‌كان ئه‌مه‌یان بونیادنا. له قۆناغی داهاتوودا ئه‌مانه قوڵتر ده‌بنه‌وه و زیاتر ڕێكده‌خرێت. هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌مه‌دا ده‌بنه ئامڕازێك. باشووری كوردستانیش وه‌ك پارچه‌یه‌ك له شۆڕشی ئازادیی كوردستان، ته‌نانه‌ت وه‌ك پێشه‌نگی ئه‌م شۆڕشه، ده‌بێت سیسته‌می خۆیی دیموكراتی له‌نێو خۆیدا زیاتر پێشبخات. گه‌نجان و ژنانی كورد زیاتر له‌م قۆناغه‌دا ڕۆڵ ده‌گێڕن، چونكه داینه‌مۆی ئه‌م پێشكه‌وتنانه بێگومان گه‌نجانن و ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ش خۆی له خۆیدا شۆڕشی ژنی ئازاده. به‌گشتی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی شۆڕشی ئازادیی ژنه، ڕێبه‌ر ئاپۆ پێناسه‌ی كردبوو كه شۆڕشی باشوور شۆڕشی ئازادیی ژنانه. بۆیه ئێستا له باشووردا پێشكه‌وتنی بنه‌ڕه‌تی، هه‌ڵوێستی دیموكراتی و زیهنیه‌تی ئازادیخوازی، پێشكه‌وتنی بنه‌ڕه‌تیی ئازادیی ژنه. بۆیه گه‌نجان و ژنانی باشووری كوردستان زۆر كاریگه‌رانه‌تر و چالاكتر به‌شدار ده‌بن. پێشڕه‌وی پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن به‌ره‌و چاره‌سه‌ری دیموكراتی و شۆڕش له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادیی قووڵ ده‌كه‌نه‌وه. به‌م جۆره باشوور ده‌هێننه ئاستێك كه له‌نێو گشت كوردستاندا بۆ پێشكه‌وتنی ئازادی و دیموكراتی، ببیێته سه‌نگه‌رێكی گرنگ و له بونیادنانی عێراقێكی دیموكراتیشدا ببنه هێزی داینه‌مۆ. باوه‌ڕی ئێمه به‌م جۆره‌یه، ئه‌گه‌ر فیكره‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌كرده‌وه بكرێن، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه له داهاتوودا ده‌رده‌كه‌ون به‌م جۆره ده‌بن. له‌و باوه‌ڕه‌داین گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستان به‌درووستی و له ئاستی پێویستدا له‌مه تێده‌گات و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌جوڵێته‌وه و له ماوه‌یه‌كی كورتی داهاتوودا به‌ڕاستی پێشكه‌وتنی زۆر گه‌وره‌ی شۆڕشگێڕیی دیموكراتی به‌دی دێنێت. له‌و باوه‌ڕه‌داین له كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دێته ئاستی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی هه‌ژێنه‌ری دیموكراتی. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سه‌ركه‌وتن ده‌خوازین.
s.m