دوو ته‌قینه‌وه كه‌ركووكیان هه‌ژاند
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه له شاری كه‌ركووك دوو بۆمبی چێنراو به دوو پاسی گواستنه‌وه‌دا تەقینه‌وه.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه له شاری كه‌ركووك دوو بۆمبی چێنراو به دوو پاسی گواستنه‌وه‌دا تەقینه‌وه.
یەکێک لە پاسەکان لە گەڕەکی خەزرای شاری کەرکووک تەقیەوە. ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش لە گەراجی پاسەکان له نزیک نەخۆشخانەی گشتیی كه‌ركووك ته‌قیه‌وه. بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمیی هێزە ئه‌منییه‌كان هاوڵاتییه‌ك كوژرا و ١٠ هاوڵاتیی دیكه‌ش بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی کەرکووک بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند، هاوڵاتییه‌ك كوژراوه و ١٧ی دیكه‌ش بریندار بوون. گوتیشی، ئه‌و هاوڵاتییه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه ژنه.
هاوكات ئەنجومەنی پارێزگه‌ی کەرکووک بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەم هێرشانەی کرد. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، «ئەوانه‌ی بوونه‌ته قوربانی سڤیلن و لە ژن و منداڵ و پیر پێکهاتوون. پێویستە بە دەستێکی ئاسنین ئەم شانانەی داعش لە ناوبەرین کە هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکانی شارەکەیان کردووه‌تە ئامانج.»
جێی باسه، شەوی ڕابردووش لە پێش نەخۆشخانەی ئازادی بە چەکی «ئاڕ پی جی» هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی عێراق. له ئه‌نجامدا پۆلیسێك، هاوڵاتییەکی سڤیل و ئەندامێکی هێزەکانی فرقەی ٦١ی سوپای عێراقی بریندار بوون.
لە لایەکی دیکەوە شه‌وی ڕابردوو کاتژمێر ١١ی شەو لەسه‌ر ڕێگه‌ی نێوان کەرکووک و بەغداد لە به‌رانبه‌ر مەفرەقی سێڕیانی هەفتەغار بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی جێگری فەوجی ١ی لیوای ١٩ی پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق ڕائید جاسم ته‌قییه‌وه. ناوبراو له‌گه‌ڵ چوار پاسەوانی بریندار بوون.
s.m