دوکاندارانی سووری ئامەد لە بەر قەیران دوکانەکانیان دادەخەن

دوکاندارانی سووری ئامەد ئاماژە بەوە دەکەن، قەیرانی ئابووری کاریگەریی نەرێنی و خراپی لەسەر بازاڕ دروستکردووە و ناتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە ز گەیشتونەتە ئەو ئاستەی، کە دوکانەکانیان دابخەن.

قەیرانی ئابووری لە تورکیا  ڕۆژ بە ڕۆژ کاریگەریی زیاتر دەبێت. ئەو قەیرانە زیانی زۆری بە دوکاندارەکانی ناوچەی سووری ئامەد گەیاندووە. کۆمەڵیک لە دوکاندارەکانی سوور لەبەر قەیرانی دارایی مایە پووچ بوون و دوکانەکانەکانیان داخست، ئەوانەشی ماونەتەوە دەڵین، ناتوانن پارەی کرێی دوکانەکانیان بدەن. دوکاندارەکان  دەڵێن: ئیتر بازاڕ ڕاوەستاوە و ناتوانین کاڵا بکرێن و بفرۆشین و بژێویى ژیانى خۆمان دابین بکەین. ئاماژەیان بەوەشکرد، هەر دەچیت قەرەزکانیان زیاتر دەبێت و زەرەر دەکەن. کردنەوەی دوکانەکان بۆ ئەوان بووەتە بارێکی گران لەبەر ئەوەش گەیشتونەتە ئەوە ئاستەی، کە دوکانەکانیان دابخەن.

حوسێن ئامارات-ی   دوکاندار دەڵێت، من ٤٥ ساڵە دوکاندارم، بەڵام ئەوەی لەم چوار ساڵە دوایدا بینم لە تەواوی تەمەنمدا نەم بینیبوو. لەبەر سیاسەتی شەڕی دەوڵەت، قەیرانی ئابووری تا دێت قوڵتر دەبێتەوە. لە بەردەوامیی قسەکانیدا وتی: لە بازاڕ پارە نییە، حکومەت هەمووشتێکی خستووەتە خزمەتی شەڕ و پشتی دوکاندارەکانی شکاندوە. لە کاتی خۆبەڕێوەبەریدا حکومەت ناوچەکەی تێکدا و هاوکاریی گەلی نەکرد. من سێ دوکانم هەبوو دووانم داخست. ئێستا یەک دوکانم ماوە و ئەویش دەفرۆشم، بەڵام کەس نایکڕێت. من ناتوانم پارەی کرێی دوکان و قەرزاکانی خۆم بدەمەوە، ئیتر ناتوانم پارەی ئینتەرنێت و ئاو کارەباش بدەم. بازاڕ بە تەواوەتی ڕاوستاوە. هۆکارەکەشی کێشەی حکومەتە، حکومەت ناتوانێت وڵات بەڕێوە ببات. ئێمە مایە پووچ نەبووین، بەڵکو سیاسەتی شەڕی حکومەت ئێمەی مایە پووچ کرد، ئێمە لە ناخۆشترین سەردەم دا دەژین.

عومەر جانبەی دەڵیت: ماوەی چوار ساڵە بازاڕ و کاری دوکانداری ڕووبەروو کێشەی زۆر گەورە بوونەتەوە. وتیشی "من لە سووری ئامەد ٣٥ ساڵە دوکاندارم، هەتا ئێستا من قەیرانی وام نەدیوە، ئێمە وەک دوکاندارەکان زەرەری زۆرمان پێگەیشتووە و پەرێشان بووین، هەمووان گەیشتوینەتە ئاستی داخستنی دەڕابەی دوکانەکانمان، من ئەمڕۆ دوکانم کردووەتەوە، بەڵام ئێستا سەعات  بووە  بە یەک و تا ئێستا هیچم نەفرۆشتوە.

'دەبێت شەڕ کۆتایی پێ بێت'

عەزیز دایان یەکیکی ترە لە دوکاندارەکان و دەڵێت: لە تورکیا ئاستی هەژاری زۆر بەرزبووەتەوە. قەیرانی ئابووری زیاتر لە سێ ساڵە هەیە و هەر دێت قوڵتر دەبێتەوە. لە کوردستان چەندین ساڵە شەڕێکی قڕێژ بەڕێوە دەچێت. لەبەر ئەوە لەسەر ئەم خاکە ئاشتی و دیموکراسی بەدی نایەت. ‌هێزی تاریکپەرست لە میداندان و شەڕ درێژ دەکەنەوە، ئێمە زۆر بە زیادەوە لە ناو قۆناغی شەڕدا ژیاوین، بەڵام ئەو نەوەیەی دوای ئێمە دەبێت چی بکەن، ئەوانیش هەر دەبێت لە ناو شەڕدا بژین؟ دەبێت شەڕ کۆتایی پێ بێت.

'من مایە پوچ بووم'

دایان ئەوشی وت، دوو مانگە  ناتوانێت کرێ دوکانەکەی و پارەی ئاو و کارەبا بدات. دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستی مایە پووچ بوون. وتیشی: وەک ئێوە دەیبینن لە ناو دوکانەکەم دا شتێک نەماوە و ناتوانم شتێکش بکڕم. لەبەر ئەوەش مانگێکی تر دوکانەکەم دادەخەم.

'دەبێت حکومت بگۆرێت'

حەسەن بایرام یەکێکیترە لە دوکاندارەکانی سووری ئامەد و ڕایگەیاند: کارامان هیچ باش نییە، بەڵام "بەرپرسانى ئەم وڵاتە دەڵێن، هیچ قەیرانێکمان نییە"، بەڵام لە ڕاستیدا لە تاماشاکردنی بازاڕ هەموو ڕاستییەکان دەردەخات. لە تورکیا خەڵک توانای کڕێن و خواستی نەماوە. مرۆڤەکان دڵخۆش و ئاسوودە نین. دوا ڕۆژی ئابووریی تورکیا لە مەترسیدایە. ئێمە هیوادارین، کە دۆخەکە باش بکرێت. ئێمە ئەگر خۆمان توڕە بکەین هێچ شتێک ناگۆڕێت، چونکە ئەم سیاستە چەوتانەی حکومەت قەیرانی ئابووری قوڵتر دەکاتەوە. بۆ ئەوەی قەیرانی ئابووری تەواو کۆتایى پێ بێت، دەبێت حکومەت بگۆڕێت. دەبێت بەڕێوەبەرایتییەکان بە دەستی گەلەوە بێت.

ر.م