دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی گه‌ریلا له گردی كه‌ڤۆرتێ
دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار كه له گردی كه‌ڤۆرتێ دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر ئه‌نجامیان دابوو، بڵاوكرایه‌وه.
دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار كه له گردی كه‌ڤۆرتێ دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر ئه‌نجامیان دابوو، بڵاوكرایه‌وه.
دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) كه ڕۆژی ٢٤ی نیسان\٤ی گوڵان دژبه سه‌ربازانی توركیا له‌سه‌ر گردی كه‌ڤۆرتێی سیده‌كان ئه‌نجامیان دابوو، ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه.
پێشتریش ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه ڕایگه‌یاندبوو: «له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا كه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامه، كاتژمێر ٢ی پاشنیوه‌ڕۆی ٢٤ی نیسان\٤ی گوڵان هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی كه‌ڤۆرتێی سه‌ر به شارۆچكه‌ی سیده‌كانی باشووری كوردستان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. گورزی تووندیان له سه‌نگه‌رێكی دژمن دا كه ٥ سه‌ربازی تێدا بوون. له ئه‌نجامدا ٣ سه‌ربازی داگیركه‌ر كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. هێزه‌كانی دوژمن دوای چالاكییه‌كه به چه‌كی قورس بۆردومانی ناوچه‌كه‌یان كرد. كاتژمێر ٤-یش فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی ده‌وروبه‌ری گردی كه‌ڤۆرتێیان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشت.»
s.m