دەدە: پێویستە دادگای دەستووری بنەڕەتی نەبێتە هاوکاری تاوانەکان
ئومید دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بۆ کاروباری یاسایی و مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، دادگای دەستووری بنەڕەتی پێویستە نەبێتە هاوکاری تاوانەکانی ئاکەپە و مەهەپە.
ئومید دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بۆ کاروباری یاسایی و مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، دادگای دەستووری بنەڕەتی پێویستە نەبێتە هاوکاری تاوانەکانی ئاکەپە و مەهەپە.
ئومید دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بۆ کاروباری یاسایی و مافەکانی مرۆڤ لەبارەی یاسایی ئینفاز (لێبۆردنی زیندانیان) ڕاگەیەنراوێکی خوێندەوە. دەدە لە باڵەخانەی ڕێکخستنی هەدەپە لە وان ڕاگەیەنراوەکەی خوێندەوە و داوای لە دادگای دەستووری بنەڕەتی کرد ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.
'لێبۆردنی گشتیان بۆ لایەنگرەکانیان دەرکرد'
دەدە ئاماژەی بەوەدا کە بەرەی ئاکەپە و مەهەپە گوێ لە داواکاریەکان ناگرن و بۆ ئەوەی لایەنگرەکانیان ئازاد بکرێتن، پڕۆژەی لێبۆردنیان بردە پەرلەمان. دەدە ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک کەس لەدژی کۆمەڵگا تاوانیان ئەنجامداوە، بەڵام ئازاد دەکرێن.
دەدە وتی، "ئێمە چاوەڕێ دەکەین کە دادگای دەستووری بنەڕەتی لەسەر ئەم یاسایە ڕاوەستێت و ئەو کاتە دەبینێت کە یاسایەکی لێبۆردنی تایبەتە و بە ڕێککەوتنێک دەرکراوە.
دەکە ئەوەی خستەڕوو، لە بەرانبەر بەرەی ئاکەپە و مەهەپە دادگای دەستووری بنەڕەتی پێویستە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و وتی،" دادگای دەستووری بنەڕەتی دەبێتە هاوکاری تاوانەکان کە زۆر زیندانی ڕووبەڕووی مردن بوونەتەوە یان لەسەر بناغەی یاسای نێودەوڵەتی ویژدانی کۆمەڵگا ئارام دەکات و بڕیارێک دەدات کە زیدانیەکان نەبنە موڵکی مردن."
ف.ق